دواین زانیاری لەسەر ئەڤین ئاسۆ


خانمە ڕاگەیەندکار و پێشکەشکاری بەناوبانگی دیاری کوردستان ئەڤین ئاسۆ دوایی دابڕانێکی زۆر و دیارنەمانی لە شاشەکانی کوردستان بڕیارە کەمتر لە مانگێکی تر بگەڕێتەوە سەر شاشەی نێت تیڤی بەردەوام بێت لە پێشکەشکەشکردنی بەرنامەکانی. 

 ئەڤین لە ساڵی ١٩٨٦ لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە خوێندنگەی سورکێو کە تێیدا خوێندکار بووە کاری شانۆیی کردووە، باوکی ئەڤین ئاسۆ بەر لەوەی کۆچی دوایی بکات، لە شاری سلێمانی دوکانی دارتاشی ھەبووە و بە «وەستا ئاسۆ» بەناوبانگ بووە، ئەڤین چەند ساڵێک لەمەوبەر یەکەمین ئەزموونی پێشکەشکردنی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی «پارێزگاران»ی پارتی پارێزگارانی کوردستانەوە دەست پێکرد، پاشان چووەتە ڕادیۆی نەوا و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک پێشکەشکاری سەرەکیی بەرنامەی «سروەی نەوا» و بەرپرسی ھەماھەنگیی بەرنامەکانی ئەو ڕادیۆیە بوو، دواتر دەچێتە کۆمپانیای ئارت، لە ڕێی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە و دواتریش کەناڵ ٤ و بەرنامەکەی «ئەڤین ژن و ژیان»ەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد.

 ئەو بەرنامانەی تاکوو ئێستا کار و پێشکەشکاری تێدا کردوون بریتین لە (میڤان شۆ، چەرخ و فەلەک، من جیاوازم، تۆ نموونەی، ملیۆنێر، ئارامۆ شۆ، ئەڤین ژن و ژیان)، تا ئێستا لە ھەریەکە لە کەناڵە ئاسمانییەکانی (زاگرۆس تیڤی، کۆڕەک، کەناڵ ٤، کوردماکس و نێت تیڤی) کاری کردووە. 


PM:11:33:25/09/2019