كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له نێوان دادگاى باڵاى فیدراڵى و ده‌سته‌ى دادوه‌ریی هه‌لبژاردندا
له 7/ 5/ 2024 دادگاى باڵاى فیدراڵى به‌فه‌رمانێك رێككاره‌كانى كۆمسیۆنى بۆ هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان راگرت. ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ى دادوه‌ریى هه‌ڵبژاردن فه‌رمانه‌كه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى به نایاسایى داناوه و داوا له‌كۆمسیۆن ده‌كات پێوه‌ى پابه‌ند نه‌بێت و به‌رده‌وام بێت له رێككاره‌كانى، پاساوى ئه‌م ده‌سته‌یه بریتیه له‌وه‌ى كه دادگاى ناوبراو تایبه‌تمه‌ند نیه به بینینى ئه‌و داوایه‌ى كه سه‌رۆكى حكومه‌ت له 6/ 5 دا تۆمارى كرد، چونكه ده‌بوو له ده‌سته‌كه داواكه‌ى تۆمار بكردایه نه‌ك دادگاى باڵاى فیدراڵى.
دادگاى باڵاى فیدراڵیش له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت، دادگاكه تایبه‌تمه‌نده به بینینى ئه‌و داوایه، پشت به‌ست به بڕگه‌ى ( یه‌كه‌م/ مادده 93 ) ده‌ستوور. كه ده‌ڵیت: " دادگاكه تایبه‌تمه‌نده به چاودێریكردنى ده‌ستووریبوونى یاسا و نیزامه به‌ركاره‌كان ". كێشه‌كه ووشه‌ى ( نیزام ) دروستى كردووه. ئه‌و نیزامه‌ى كه له مادده‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و نیزامانه‌یه كه ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌ریان ئه‌كات، نه‌ك نیزامى دیكه، كه‌واته دادگاى باڵاى فیدراڵى ته‌نها تایبه‌ته به چاودێركردنى ئه‌م جۆره له نیزام، ئه‌گه‌ر رێككار یان بڕیار له لایه‌ن هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كى دیكه‌وه ده‌رچوو به ناوى نیزامه‌وه، تایبه‌تمه‌ندێتى دادگاى باڵاى فیدراڵى نیه، له ده‌ستووریبوونى بكۆڵیته‌وه.
به راى من، له‌مه‌دا ده‌سته‌ى دادوه‌ریى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر حه‌قه و رایه‌كه‌ى یاساییه، راى دادگاى باڵاى فیدراڵى كاریگه‌ریى سیاسیی پێوه دیاره.
- كێشه‌ى نێوان دادگاى باڵاى فیدراڵى و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریی
به پێى مادده ( 89 ) ى ده‌ستوور، ده‌سه‌ڵاتى داده‌وه‌ریی پێكدێت له: ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ریی، دادگاى باڵاى فیدراڵى، دادگاى پێداچوونه‌وه، ده‌زگاى داواكارى گشتیی، ده‌سته‌ى چاودێرى دادوه‌ریی، هه‌ر دادگایه‌كى فیدراڵى دیكه كه به یاسا دروست ده‌كرێت. هه‌ر له به‌ركاربوونى ئه‌م ده‌ستووره‌وه كێشه‌ى سه‌رۆكایه‌تیكردنى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریی له نێوان سه‌رَوكى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ریى و سه‌رۆكى دادگاى باڵاى فیدراڵیدا دروست بوو، هه‌نوكه‌ش به‌رده‌وامه، به‌جۆرێك ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ریى دادگاى باڵاى فیدراڵى به به‌شێك له‌خۆى ئه‌زانێت، به‌ڵام دادگاى باڵاى فیدراڵى خۆى به سه‌ربه‌خۆ ئه‌زانێت، خۆى وا ئه‌بینێت كه له ئاستى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رییدایه.
- رۆڵى نێچیرڤان بارزانى
نێچیرڤان بارزانى له مانگى چواره‌وه له هه‌وڵى دواخستنى هه‌ڵبژاردندایه، چونكه ئه‌و وه‌كو جێگرى دووباره‌ى سه‌رۆكى پارتى له‌ژێر فشارى حیزبه‌كه‌یدایه، كه نابێت هه‌ڵبژاردن بێ پارتى بكرێت، وه نابێت پارتى له هه‌ڵبژاردندا كورسییه‌كانى زۆر كه‌م بكات! له هه‌مان كاتدا له ژێر فشارى حیزبه‌كانى دیكه و شه‌قامدایه وه‌كو سه‌رۆكى هه‌رێم، كه نابێت ده‌سه‌ڵاتى یاسایى خۆى خراپ به‌كار بهێنیت، بۆیه له هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه، كه هه‌ردوو لا رازی بكات، به جۆرێك له رواڵه‌تدا وا ده‌رئه‌كه‌وێت كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژژاردندایه، به‌ڵام له پشت په‌رده‌وه ده‌ستى هه‌ر كه‌سێك ماچ ئه‌كات هه‌ڵبژاردنى بۆ دوابخات، چونكه ئه‌و ئه‌یه‌وێت لاى جه‌ماوه‌رى پارتى خۆى وا پیشان بدات كه هه‌موو كات فریادڕه‌سى پارتى بووه، له‌و میحنه‌ته‌ى كه تێیكه‌وتووه. له‌مه‌دا رۆڵیكى زۆر خراپ ئه‌گێر‌ِێت، ئه‌م رۆڵه خراپه‌شى ته‌نها له پێناوى مانه‌وه‌ى خۆى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیدایه! ره‌نگه دواجار ئه‌م سیاسه‌ته دوو فاقیه به سه‌رى خۆیدا بشكێته‌وه و وه‌كو زۆر سیاسى دیكه ژیانى سیاسیى كۆتایى پێ بێت و مێژووش ره‌حمى پێنه‌كات!
- ئه‌م كێشه‌یه چۆن چاره‌سه‌ر ئه‌كرێت؟
ئه‌گه‌ر هه‌فته‌ى داهاتوو دادگاى باڵاى فیدراڵى داواكه‌ى مه‌سرور بارزانى ره‌تنه‌كاته‌وه و فه‌رمانى راگرتنى رێككاره‌كانى كۆمسیۆن هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه، تاكه چاره‌سه‌ر بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى كێشه‌كه، ئه‌وه‌یه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به یاسایه‌ك كێشه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه، چونكه ده‌سته‌ى دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردن كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رییه‌وه دروستكراوه، خۆى به نزمتر نازانێت له دادگاى باڵاى فیدراڵی، چونكه به پێى ده‌ستوور و یاسا ، هه‌ر یه‌كه و تایبه‌تمه‌ندێتى خۆى هه‌یه، هیچیان ده‌سه‌ڵاتی نیه به‌سه‌ر ئه‌وى دیكه‌دا، كۆمسیۆنیش له دۆخێكى وادا ده‌بێت گوێ له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بگرێت، چونكه ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه متمانه‌ى پێداوه و هه‌ر له به‌رده‌م ئه‌ویشدا به‌رپرسیاره.