شاری سلێمانی لەنێوان گەمارۆدان و پەرچەکردار

زانا تۆفیق بەگ

یەکێک لە سیما گرنگەکانی شاری سلێمانی ئەوەیە کە هەرگیز دەستەمۆیی هیچ هێزێکی سیاسی نابێت ، بەردەوام ئەم شارە لە جولەو ریسکیەکی یەکجار گەورەدا بووە چ لە ئێستاو ڕابووردوودا . بەتایبەتی لە سەرهەڵدانی هەموو بزوتنەوە سیاسیەکان و  بزاوتە چەکداریەکانی باشوری کوردستان داینەموویی شوڕشەکان بووە سلیمانی کردوێتی شوێنی تر بەرمووبومەکەیان چنیوەتەوە بۆخۆیان لە کۆتاییدا  سلێمانی وخەڵکەکەی بەونەتە قوربانی شوڕشەکەو بەدەستی بەتاڵ گەراونەتەوە.

قسەیەکی میجەرسونی حاکمی کۆنی بریتانی هەیە  ، دەڵێت هەر بزوتنەوەیەکی کوردی  ئەگەر سلێمانی لەگەڵ نەبێت ئەوا بزوتنەوەکە ئەپۆکیتەوە ، تەنانەت لە بەرامبەر حاکمی ئینگلیزەکاندا و بەتایبەتی لە شورشی شێخ محمودی حەفیدا سلێمانی و بنەماڵەکانی ئەم شارە وایان لە بریتانیا کرد ناچارببن لەگەڵ شوڕشی شیخ محمودا بکەونە گفتوگۆ وە بەشێکی زۆری ناوچەکانی کوردستان ئینگلیزەکان دەسەڵاتیان گەڕاندەوە بۆ خەلکی شاری سلێمانی لەوە تێگەیشتن کە خەڵکی سلێمانی دەستەمۆی هیچ هیز ووڵاتیکی بیگانەو هێزێکی سیاسی نابێت.
یادی مێژووی ٢٤٠ ساڵەی بونیادی شاری سلێمانییە ئەم شارە خاوەنی مێژوویەکی گەورەی قوربانیدانە بەڵام ئەم مێژووە یان ئەم جوڵە و بزوتنەوە هوشیارەیەی لەم شاردا هەیە بۆتە مۆتەکەی گەورە  سەری شارەکەی خواردوە وە .  ئەم شارە هەرجارەو بەناوی کێشەیەکەوە سزایی سیاسیی ئەدرێت وە ئەو دەسەلاتەی ئیستا لەم شارەدایە ناتوانی بەپیی ڕەوڕەوی مێژوو و قوربانیەکانی شاری سلێمانی خزمەتی بکا ، تەنانەت سلێمانی  کە ڕژێمی بەعس ناویان نابوو (المدینە شبح) ئیستاکە توانای پاڕێزگاری کردنی لە شوناسی ڕەسەنی خۆیی نەماوە . بەشێکی زۆری ئەم گەمارۆییەی شاری سلێمانیە هەموو هێزە سیاسیەکانی باشوری کوردستان  هۆکارو بەرپرسن لەم دۆخەی شار،  کە دەبوو هە موو هێزە سیاسیەکان پاداشتی ئەم شارەیان بدایەوە چۆنکە دروستبوونی ڕاپەڕین و هەڵبژاردن و ئازادی سیاسیی لەناو هەناوی شاری سلێمانیدا دروست بووە  وە لەدایک بووە . کە چی ئێستا ئەوە ی خاوەنی نەبێت و بەشدار نەبێت منەوەرەکانی شاری سلێمانین لە دەسەڵاتی بەڕێوەبردن و تەنانەت حکومەتدا بەداخەوە ئەم شارە بەجورێک پەراویزخراوە ئەگەر بەراوردبکریت بە شارو شاروچەکانی تری کوردستان کەوتۆتە دوای هەموویانەوە ، بەشێکی زۆری ئەجندای سیاسیی ووڵاتانی داگیرکەر ئیش لەسەر تێکدانی فەرەنگی شاری سلێمانی دەکەن ، ئەوەندە کوردستانیان لا گرنگ نیە بەقەد شاری سلێمانی  چونکە بروایان بەوە هێناوە هەر گورانکاریەک لە داهاتوودا دروستبکرێت لەشاری سلێمانیەوە دەستپێ دەکات هەر لەم دیدگایەوە هەموو توانای هەواڵگری و سیاسی و ئابووریەکانیان خستۆتە خزمەت شێواندنی شاری سلێمانی بەداخەوە بەشێکی زۆری هێزە سیاسیەکانی کوردستان  هاوکارو بەرپرسن لەم شێواندنە . 

پێویستە کۆی هێزو پلاتفرۆمە جیاوازەکانی شاری سلێمانی هێزی فشار دروستبکرێت بۆ ئەوەی ئەم گەمارۆدانەی شاری سلێمانی کە بە ئامانج دەیانەوێ سیماو هوشیارییو گیانی بەرەنگاری بوونەوەی شارەکە لاواز بکەن کۆتایی پێبهننن ڕێگەنەدەن لەوە زیاتر سوکایەتی بەم شارە بکرێت پێویستە ئەم جیاکاریە یان ئەم فشارە ڕابگریت وە خەلکی سلێمانی و دەوروبەری ڕێگانەدەن لەوە زیاتر سوکایەتی بە سمبولەکانی شارو لاوازکردنی ژێرخانی ئابووری و تەخشان وپاخشانکردنی جوگرافیا  و زەوییەکانی ئەم شارە لەوزیاتر فەرهود بکرێ  لەوە زیاتر پەراوێزنەکرێت.

12/11/2024




وتارەکانی تری نوسەر