دیارده‌ی هه‌ڵگرانی ئاڵا له کۆبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌کاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می نازیه‌کانی ئه‌ڵمانیا. ئه‌وکاته که‌سانی شاره‌زاو پسپۆڕی بواری سایکۆلۆژی کۆمه‌ڵ‌و بواری پڕوپاگه‌نده کاریگه‌ریی هه‌ڵگرانی ئاڵایان دۆزیبۆوه.
بۆنمونه ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ده‌که‌س هه‌ریه‌که‌و ئاڵایه‌کی گه‌وره‌یان به‌ده‌سته‌وه‌بێت‌و به‌رزیان کردبێته‌وه، ئه‌وا ژماره‌که زۆر زیاتر ده‌رده‌که‌وێ وه‌ک له ده‌که‌س، له‌به‌رئه‌وه نازیه‌کان له‌هه‌موو کۆبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌کانی خۆیاندا ئاڵایان به‌سه‌ر زۆربه‌ی به‌شداربواندا دابه‌ش‌ده‌کردو به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک‌و له‌به‌رچاوگیراوو پلان‌بۆداڕێژراو ڕیزیان ده‌کردن. ئیدی له‌وکاته‌وه ئه‌و نه‌ریته له‌هه‌موو سیسته‌مه دیکتاتۆریه‌کان‌و سه‌ربازیه‌کاندا بوه کارێکی سه‌ره‌کیی.
هه‌تا ئێستاش ئه‌و دیارده‌یه له‌هه‌مووجێیه‌ک به‌رچاوده‌که‌وێت. بێجگه‌له‌وه‌ش وێنه‌گرتن‌و ده‌رخستنی هه‌ڵگرانی ئاڵا بۆ بینه‌ران له‌لایه‌ن که‌سانی شاره‌زاو پسپۆڕه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێ‌و وه‌کو پایه‌یه‌کی گرنگی پڕوپاگه‌نده به‌کارده‌هێنرێ. هه‌روه‌ها جێگه‌و شوێنی وه‌ستانی سه‌رۆک‌و فه‌رمانده له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرانی ئاڵادا‌و جووڵه‌ی له‌ش‌و چۆنیه‌تی سڵاوکردنی له‌جه‌ماوه‌ره‌که زۆر به‌وردی حسابی بۆکراوه‌و کاری ده‌رهێنانی بۆکراوه.
مه‌شهه‌ده‌که ئامانجی ئه‌وه‌یه زۆرترین کاریگه‌ریی له‌سه‌ر بینه‌رو وه‌رگر دروستبکات‌و وێنه‌یه‌کی ناڕاستی ده‌رباره‌ی واقیع پیشان‌بدات.
ئاڵا وه‌کو که‌ره‌سه‌یه‌کی گرنگی جه‌ماوه‌ریی بۆ سه‌رمه‌ستکردنی کۆمه‌ڵ‌و ده‌سته‌مۆکردن‌و ترساندن‌و بێده‌نگ‌کردنی. که‌ره‌سه‌یه‌کی یاریده‌ده‌ر بۆ ئاسانکردنی حوکم‌کردن.