له‌یادی ئه‌وه‌نده‌ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی‌دا سیاسیه‌کانی پله‌یه‌ک هه‌رچی قسه‌یه‌ک له‌باروگونجاوو پێویسته له‌ڕۆژویادێکی ئاوه‌هادا بگوترێت، گوتیان. ماڵیان ئاوه‌دان‌بێت هه‌رچه‌نده شتێکی جیاوازله‌وه ناتوانرێت بگوترێت چونکه ئه‌وانه کۆمه‌ڵێک قسه‌و گوفتارن که پێویسته له‌وڕۆژه‌دا بگوترێن هه‌روه‌ک ئه‌وانه‌ی یادی ئه‌نفال‌و کیمیاباران‌و ڕۆژی دامه‌زراندنی حیزب‌و یادی کۆچی سه‌رۆک. ڕۆژنامه‌نووس پێویسته بێلایه‌نانه‌و ڕاستگۆیانه‌و پیشه‌ییانه کاربکات. واده‌گوترێت. حیزبه‌کانی ئه‌وده‌ڤه‌ره هه‌رله‌یه‌که‌م ڕۆژی گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه ماس میدیای حیزبیان بۆخۆیان دامه‌زراندوه‌و له‌پاره‌ی گشتیش بودجه‌یان بۆته‌رخانکردوه، ته‌نانه‌ت نوسه‌رو ئه‌دیب‌و ڕۆشنبیره‌کانیشیان له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شکردوه. دونیای ماس‌میدیا له کوردستاندا به‌تایبه‌تی میدیای ئه‌لکترۆنی واته ڕادیۆو ته‌له‌فزیۆن پێکدێت له میدیا حیزبیه‌کان، میدیا سه‌ربه‌خۆو بێلایه‌نه‌کان سه‌نگ‌و قورساییه‌کی ئه‌وتۆیان نیه‌و به‌ژماره زۆربچووکترن وه‌ک له حیزبیه‌کان.
ڕۆژنامه‌نووس له‌میدیای حیزبی‌دا
میدیای حیزبی له‌هه‌مووجێیه‌ک‌و له‌هه‌مووسه‌رده‌مێکدا ته‌نها هه‌ریه‌ک ئه‌رکی له‌سه‌رشانه ئه‌ویش بریتیه‌له پڕوپاگه‌نده بۆ حیزب‌و سه‌رانی حیزب، وه‌هه‌رته‌نها یه‌ک کاریگه‌ریشی هه‌یه که بریتیه‌له به‌هێزکردنی بیروڕای ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزب. میدیای حیزبی له‌لایه‌ن حیزبه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێ‌و به‌ڕێوه‌ده‌برێ‌و بۆخزمه‌تی سیاسه‌ته‌کانی حیزب به‌کارده‌هێنرێ. هیچ ڕۆژنامه‌نووسێک له‌هه‌رپله‌وپایه‌یه‌کدابێت ناتوانێت‌و بۆی‌نیه له‌وسیاسه‌ته داڕێژراوه لابدات‌و بیروڕایه‌کی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت که پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی حیزب بوه‌ستێته‌وه.
میدیا له‌سه‌رده‌می قه‌یرانه‌کاندا
ئه‌گه‌رسه‌رنجێک له‌قه‌یرانه‌کان بده‌ین وه‌کوئه‌وانه‌ی شه‌ڕی‌ناوخۆو هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن‌و ململانێکانی حیزبه‌کان، ئه‌وا به‌ئاشکرا بۆمان‌ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌وانه هه‌رته‌نها میدیا حیزبیه‌کانن که هانی جه‌ماوه‌رو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌ده‌ن بۆ زه‌بروزه‌نگ‌و توندڕه‌وی‌و دوژمنایه‌تی‌و شکاندنی یاسا‌و به‌رده‌وامیش هاندان‌و دنه‌دانی فیکری نه‌ته‌وه‌په‌رستی‌و ڕه‌گه‌زپه‌رستی به‌زۆرشێوه‌ی جیاواز. به‌ته‌نها میدیا حیزبیه‌کان ئه‌وکارانه‌یان‌کردوه هه‌م خۆیان ڕاسته‌وخۆ وه هه‌م ناڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگای ده‌ست‌وپێوه‌نده‌کانیانه‌وه. حیزبه‌کان هه‌میشه میدیاکانیان وه‌کوچه‌کێکی کاریگه‌ر به‌کارهێناوه له‌ململانێکانی خۆیاندا به‌مه‌به‌ستی بڵاوکردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌و چه‌واشه‌کاریی.
ڕۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی که به‌رهه‌مه‌کانیان پیشه‌ییانه‌و ڕاستگۆیانه بۆ بیروڕای‌گشتی ئاماده‌ده‌که‌ن ئه‌وانه‌ن که سه‌ربه‌خۆو بێلایه‌نن، ئه‌وانه‌ن که‌باسی ئه‌وبابه‌تانه ده‌که‌ن که حیزب نایه‌وێت باسبکرێن، ئه‌وانه‌ن که شیکاری‌و به‌دواداچوون‌و لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ن که ده‌گیرێن‌و ده‌خرێنه زیندانه‌وه‌و سزاده‌درێن له‌سه‌ر تاوانی گوتنی حه‌قیقه‌ت. ئه‌گه‌ر که‌سێکی خاوه‌ن‌هه‌ڵوێست‌و چاونه‌ترسی حیزبیش مکوڕبێت له‌سه‌ر ڕاگرتنی پرینسیپه‌کانی پیشه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ریی، ئه‌وا به‌بێده‌نگی ده‌رده‌کرێ‌و نان‌بڕاو ده‌کرێ.
سنوره‌کانی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی
به‌ڵێ ڕۆژنامه‌نووس بۆی‌هه‌یه‌و ده‌توانێت که‌مێک زیاتر له‌سنوره‌کان بپه‌ڕێته‌وه‌و زیاده‌ڕه‌ویه‌کی گونجاو بکات، پیشه‌که‌ی ده‌یسه‌پێنێت به‌سه‌ریدا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و بۆ خزمه‌تی بیروڕای‌گشتی ئه‌وکاره بکات، له‌هه‌موو جێیه‌ک‌و له‌هه‌مووسیسته‌مێکدا به‌تایبه‌تی له‌سیسته‌می دیموکراتیدا ڕۆژنامه‌نووس ئه‌ومافه‌ی هه‌یه که زیاتره وه‌ک له‌مافی تاکه‌که‌س له‌کۆمه‌ڵگه‌دا که دادگای ئه‌وروپی بۆ مافی مرۆڤ جه‌ختی له‌سه‌ر کردۆته‌وه.
ئه‌نجام
ئه‌وه‌ی به‌ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێ ئه‌وه‌یه که مه‌سه‌له‌که په‌یوه‌ندی به‌یاساوه‌نیه به‌ڵکو په‌یوه‌ندی به‌سیسته‌مه‌که‌وه هه‌یه، کاری ڕۆژنامه‌نووسی وه‌کو داره سیحریه‌که‌ی ده‌ستی هاری‌پۆته‌ر نیه هه‌رکه‌ڕاتوه‌شاند ئیدی ئاره‌زووه‌کانت بێنه دی. پیشه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی باش پێویستی به‌ژینگه‌ی خۆی هه‌یه، ماس‌میدیا به‌تایبه‌تی میدیای ئه‌لکترۆنی نابێت موڵکی حیزب‌بێت، نابێت له‌لایه‌ن که‌سانی حیزبیه‌وه سه‌رپه‌رشتی بکرێت‌و ئاڕاسته‌بکرێت. سیسته‌مه‌که ده‌بێت ژینگه‌که ئاماده‌بکات نه‌ک حیزب‌و سه‌رکرده‌کانی حیزب، ئه‌وه‌ش تاکوئێستا له‌کوردستاندا نابینرێت‌و ئومێدی ئه‌وه‌ش له‌ئارادانیه، له‌به‌رئه‌وه‌ش ئه‌و داواکاریه‌ی له‌ڕۆژنامه‌نووسان ده‌کرێت که بێلایه‌ن‌بن‌و سه‌ربه‌خۆبن‌و ڕاستگۆبن ئه‌وه ڕۆژنامه‌نووسه حیزبیه‌کان ناگرێته‌وه، ده‌نا ئه‌وانی‌دی به‌ڵێ وان هه‌ربۆیه ده‌گیرێن‌و سزاده‌درێن.
قوباد رەسوڵ