شەڕی لالەزار، تۆمارێکی تراجیدی نوێ، لە مێژووی شاری سلێمانیدا.

شوان حەمە

شەڕی لالە زار، وەک یەکێک لە ڕووداوە تراجیدییەکانی شاری سلێمانی و وەک یەکێک لە ڕووداوە نەفرەتلێکراوەکانی مێژووی ئێمە، تۆمار دەکرێت!

ئەوەی ڕووداوی شەڕی لالەزار لە ڕووداوە بچووکەکان جیادەکاتەوە، تۆمارە مێژوویەکانە، بۆ نموونە:

یەکەمجارە چەکی هاوپەیمانانی کورد، بە دەستی کورد دژی کورد، لەم شارەدا بە کار دێت!

یەکەمجارە لە مێژووی ئەم شارەدا، کورد دەبابە و درۆن دژی یەکتر بەکار دێنێت!

 یەکەمجارە تاڵەبانییەکان لەناو ماڵباتی خۆیاندا، ببێتە شەڕیان و بە دەبابە و درۆن لە یەک بدەن و لەو شەڕەدا دەیان چەکدار لە یەکتر بکوژن!

یەکەمجاریشە لە گەڕەکی سەرچناری شار سلێمانی، (سەرچناری شیعرەکەی بادی خۆشمروری نالی، کە لە سەردەمی داگیرکاری عوسمانییە تورکەکاندا نووسراوە)، کورد شەڕێکی گەورە و ترسناک دژی خۆی بکات!

ئەوەی لە بیست و دووی ئاب لە سەرچنار و لە لالەزار ڕوویدا، ڕووداوێکی ترسناکی گەورەیە!

دوای ئەو ڕووداوە، ئیدی سلێمانی لە دەرەوەی هەموو پێوەرە یاساییەکانە، لە دەرەوەی و هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان و سیستمی نوێنەرایەتی و خەونی دیموکراتی و پێکەوژیانی ئاشتییانەیە!

ئەوەی ڕوویدا دابڕانێکی گەورەیە، مێژووی پێش بیست و دووی ئاب، لە دوای بیست و دووی ئاب، جیا دەکاتەوە!

30/08/2025




وتارەکانی تری نوسەر