پێویستە کورد تەواوی ستراتیژی و سیاسەتی خۆی بگۆڕێت و ئەم خاڵانە لەبەرچاو بگرێت:
یەکەم،
کورد لە رۆژاڤای فورات کۆتایی هات و دەبێت ئەم واقیعە دیموگرافی و مێژوویە سەپێنراوە و تازەیە قەبوڵ بکات.
دووەم؛
چیتر قوڵایی ستراتیژی کورد حەڵەب و دیمەشق و عەفرین نییە و ئەو ناوچانەیە کە بەدرێژایی رۆژهەڵاتی فورات رۆژاڤا بە باشور دەبەستێتەوە و تا دەگاتە سنوری ئەلبوکەمال.
سێیەم؛
دەبێت کورد لاپەڕەی دیموکراتیزەکردنی سوریا وەک وەسیلەیەک بۆ دابینکردنی مافە رۆشنبیری و کەلتوری و ئیدارییەکانی، دابخات.
چوارەم؛
شەر و بەرخۆدان و خەباتی داهاتووی کورد، شەڕی وجوودە، واتە شەڕی بوون و نەبوونە.
بوونی کورد لە بوونی کیانێکی دیفاکتۆیە، کە ئەو خۆسەریەیە کە لەرۆژاڤا هەیە، واتە لە رۆژهەڵاتی فوراتدا هەیە.
پێنجەم؛
کورد لە رۆژابای فوڕات خاکی لەدەست چووە، دەبێت لە رحژهەڵاتی فوڕات وەریبگرێتەوە.
کورد دەبێت ئاوارەکانی عەفرین و مەنبەج و شەهبا و شێخ مەقسوود بەدرێژایی و بەتەریبی رووباری فورات نیشتەجێ بکات.
هەموو یاسا و رێسا ئاسمانی و زەمینییەکان ماف بە کورد دەدەن کە واقیعێکی دیموگرافی تازە لە حەسەکە و رەققە و گوندەواری دێرەزۆر دروست بکات.
شەشەم؛
بە لەبەرچاو گرتنی ئەم خاڵانەی سەرەوە،مانەوەی شەڕڤانان لە دێرحافر و رۆژهەڵاتی گورات، هیچ بەرژەوەندییەکی کورد ناپارێزێت.
بۆیە، بەرژەوەندی رۆژاڤا لەوەدایە هەموو هێزەکانی لە رۆژاوی فورات بکشێنێتەوە.
بوونی ئەو هێزانە لە رۆژهەڵاتی فوڕات، پاراستنی رۆژاڤا مسۆگەرتر دەکات.
ئەگەر کشانەوەی شەڕڤانان لە رۆژاڤای فوڕات خۆبەخشانە بێت و بێشەڕ بێت، ئەوا هیچ کرێدیت و ئیمتیاز و سەرکەوتنی مەعنەوی وا نادات بە باندەکانی جۆلانی و تورکەکان.
حەوتەم؛
تا کۆتایی ئەم مانگە، کورد دەبێت چاوەڕوانی تەسعید و ئیستیفزاز و شەڕفرۆشی زیاتر بێت لە تورکەکان و باندەکانی جۆلانی.
هۆکاری ئەم شەڕفرۆشییە خۆپیشاندانەکانی ئێران، یادی ١١ ساڵەی رزگاری کۆبانێ و سەرکەوتنە وەهمیەکانی باندەکانی جۆلانییە لە شێخ مەقسود.
ئەگەر کورد هەڵەیەک نەکات، ئەم شەڕفرۆشیانە ناگەنە ئاستی پەلاماردانی رۆژاڤا.
تەئکید دەکەمەوە کشانەوەی خۆبەخشانەی شەڕڤانان لە رۆژاڤای فوڕات ئەمبتەڵەیەی پەلاماردانی رۆکاڤا دەتەقێنێت.
هاوپەیمانان بەردەوامن کە پاراستنی رۆژاڤا. مانکی ژانیوەری ٢٠٢٦ ئەمریکا ئاستی پشتیوانی هەمەلایەنەی بۆ کورد زیاتر کردووە.
لەوانەش، چالاکی سەربازی هاوبەش، راهێنانی سەربازی هاوبەش، پێدانی چەکی پێشکەوتووی C-RAM.
ئەم بەرزکردنەوەی ئاستی کاری هاوبەش و پشتیوانی راهێنان و چەک لە گەرمەی هێرشی چەتەکانی جۆلانێ و تورکەکان بوو بۆ سەر شێخ مەقسود.
واتە لە رۆژەکانی ٦، ٧ ی مانگ دا بوو. دوا راهێنانی هاوبرش دوێنێ ١٢ی ژانیوەری بوو کە زیاتر پەیامێکی روون و ئاسکرا بوو بۆ باندەکانی جۆلانی و تورکەکان کە ئەوان کورد دەپارێزن.