چاوی هەموو لایەك لە سەر ئەوەیە ئایە كورد دەچنە شەڕی ئێرانەوە بە قسەی ئەمەریكا ، یان لە بنەڕەتا ئۆپۆزسیۆنی كوردی خۆی لە شەڕێكی درێژخایەن و نابەرانبەردایە لە گەڵ ڕژێمی مەلایان ، ئۆپۆزسیۆنی كوردی لە سەرو بەری كۆتای حەمە ڕزا شا ساڵی حەفتاو نۆ، نزیكەی تەواوی خاكی كورستانی لكێنراو بە ئێرانی لە بن دەست بوو، خومەینی و دیارە هەموو ئەو جاش و بە كرێگیراوە كوردانەش كە لە گەڵی بوون بەربونە وێزەی كوردو هەموو خاكی كوردستانیان داگیر كردەوە ، بەڵام ئەمە نەیتوانی كۆتایی بە خەباتی چەكداری كورد بێنێت ، لە گەڕگەلی ئاشتیشدا كورد نمونەی باشترین سەركردەكانی ڕۆژگاری خۆی لە دەستدا ، واتە لە شەڕو ئاشتیشدا ڕژێمی ئێران بەردەوام تەڵەو پیلانی دژی كورد هەبووە، كوردیش كۆڵی نەداوە، لە ڕابردودا ئەمەریكا زۆر جار بۆ مەرامی خۆی كوردی بە كار هێناوە ، هنری كیسنجەرو زۆری دی ئەوە دەڵێن ، شتێك هەیە ناوی بەرژەوەندی هاوبەشە ، ئەگەر ڕوخانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەمەریكاو ئیسرائیل گرنگە ، ئەوە هەزار جار بۆ كوردیش گرنگە ، بەڵام لەوە گرنگتر ڕێكەوتن و شەڕ بۆ خۆ كردنە نەك بۆ خەڵك كردن .
كورد لە هەر گەلێك زیاتر ئازار زەدەی دەستی رژێمی مەلایانە، بۆیە بۆ كورد شەڕی ڕژێم خەباتی خۆخاوەنی و رزگاریە، گرنگ ئەوەیە كورد تا كوێ ئەركێتی شەڕ بكات و لەكوێ ئیدی ئەركی ئەو نیە هەنگاوێكیش بهاوێ ، دوو خاڵ زۆر گرنگن لێرەدا ، یەكەم هەسەكە دەبێت وێڕای فراوان كردنی بەرەی خۆی ، وتە بێژو پەیوەندیكارێكی كارامە دابنات بۆ گفت و گۆو قسەو باس و لێدوان ، یەك یان دوان گرنگ ئەو پرش و بڵاویە ناكۆكە لە تەك گیانی پێكەوە بوون ، دوەم هەر مامەڵەیەك لە گەڵ هەر لایەنێك لە سەر بنەمای بەرژەوەندی خۆیی بێت ، یانی ئەوی بەرانبەر چەند بیر لە بەرژەوەندی خۆی دەكاتەوە كوردیش هەمان بیركردنەوەو بگرە زێتریش بێت ، جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی كوردستان دیارە تاكوێیە ، ئەوەش هەر دیارە كە لە كوێ تێكەڵی و پێكەوەیی لە نێوان كوردو ئەوانی دیكە هەیە ، بۆیە لە بەرچاو گرتنی ئەمە زۆر بایەخدارە .
كورد شەڕ بۆ خۆی دەكات ، شەڕ لە پێناوی ئازادیدا ، نەك شەڕ لە پێناوی دەسكەوت و بەرژەوەندی دیكەدا وەك ئەوەی خەڵكی دیكە دەیكات ، بەڵام ئەمە ناكاتە ئەوەی جۆرێك لە گفت و گۆو رێكەوتن نەبێت ،تەنانەت مەرج نیە گفت و گۆو ڕێكەوتن لە گەڵ یەك لابێت ، هەرچەند ئێستا باشترین ئەوەیە كورد لە تەك براوەی شەڕەكەدا بێت براوەی شەڕەكە تا ئێستا دیارە كێیە ، ئێران بەو جۆرەی ئێستا نامێنێت مەرجیش نیە لەیەك هەنگاودا بڕوخێت ، ئەزمونی ئێراقمان لە بەر چاوە لە ساڵی نەوەدو یەك لێیدا بەڵام لە ساڵی دوو هەزارو سێ ڕوخاندی ، دەسكەوتی گرنگ بۆ كورد ناوچەی دژە فڕین و دامەزراندنی پارلەمان و حكومەتی هەرێم بوو لە نەوەدو دوو ، گەرچی هەزارو یەك تێبینی لە سەر دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان هەیە ، بەڵام ڕوگەیەكی كوردانەی گرنگە، دەكرێت ئەمە ئەزمونە بەڵام پوختە تر جیاواز تر پێشكەوتو تر لەڕۆژهەڵاتی كوردستان تاقیبكرێتەوە، هەسەكە دەبێت بە وردی بیر لەم بابەتە بكەنەوە.
شەڕی كورد لە هەر پارچەیەكی كوردستان شەڕ نیە بۆ ئەمەریكا یان ئیسرائیل شەڕە بۆ خودی كورد خۆی لە هەموو هەنگاو نانێكدا پێویستە كورد ئەمەی لە بەر چاو بێت .