جەنگی نێوان ئێران لەلایەک و ئەمەریکاو ئیسرائیلیش لەلاکەی دیکە ، جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردوە ،چونکە کەم تا زۆر پریشیکی ئەم جەنگە لە هەر ڕوویەکەوە بێت زۆرێک لە وڵاتانی گرتوەتەوە.
هەندێک وڵات بێ ئەوەی خوازیاربن و بێ ئاگادارکردنەوە، خۆیان لەنێو جەنگەکەدا بینیەوە، بەنمونەی وڵاتانی کەنداو ،ئێراق و هەرێمی کوردستان.
گەر هەرێمی کوردستان بەنمونە بگرین، بێ ئەوەی بخوازێت کراوەتە ئامانج،بەوەی لەلایەن ئێران و مالیشیا شیعەکانی حەشدی شەعبیەوە بەمووشەک و درۆن لێدەدرێت، کەزۆربەی ئەو مووشەکانە بەر هەندێک پێگە کەوتوون لە هەولێر و دەورووبەری .
لەحاڵەتێکی وادا بێگومان ڕاوبۆچوون و پێشبینی و ئامۆژگاری دەخرێنەڕوو کە هەندێکیان بەکارهێنەرانی ئاسایی سۆشیال میدیان و بڕێکیشیان شرۆڤەکارن و تارادەیەک ئیعتیباریان لای خوێنەر هەیە.
کێشەی گەورە لە زۆری و ناتەبایی و دژەیەکی ئەو بۆچوونانەدایە ،بەجۆرێک سەریان لەخوێنەر تێکداوە کە نازانێت باوەڕ بەکامیان بکات، ئەمانەش بەشێکن لەو لێشاوە :
+ ئەمە دەرفەتێکی باشە بۆ کورد کە تۆڵەی خۆی لە ڕژێمی سێدارە بکاتەوە.
+با کوردانی ڕۆژهەڵات ئاگاداربن و خۆیان نەدەن بەکووشت بۆ ئەمەریکایەک کە وەفای بۆ کەس نیە.
+ شارەکانی ڕۆژهەڵات لە کۆنترۆڵی ڕژێم دەرچوون و لەژێە کۆنترۆڵی هێزە کوردیەکاندان.
+ترەمپ دەڵێ کارێکی مەزنە گەر هێزە کوردیەکان چوبنە نێو باژێڕەکانی ئێرانەوە.
+ڕژێمی سەرکووتکەری ئێران لەکوردستانەوە ناکەوێت بەڵکو لەتارانەوە دەکەوێت.
+حەرەسی سەوری بەتووندی هەڕەشە لە هەرێم دەکات بەوەی هەر چالاکیەکی سەربازی دژمان بکرێت ئەو کاتە دەست ناپارێزین.
+ئێران هێزی بەرەو سنورەکانی کوردستان چوڵاندوە.
+ترامپ،تەنها بە خۆدەستەوەدانی سەرانی ڕژێم ڕازی دەبین.
+وەزیری بەرگری ئەمریکا،ئەو هەواڵە ڕاست نیە کە دەڵێت هێزە کوردیەکانی رۆژهەڵاتمان پڕچەک کردوە.
+ئێران بەردەوامە لە بەئامانج گرتنی هەرێم و هەڕەشەی بەردەوام دەکات.
+هێزە بەرهەڵستکارەکانی ڕۆژهەڵات لە زڕگوێز و کۆیەو چەند شوێنێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە بۆردمان کران.
+ئەوانەی لەپشت کۆمپیوتەرەوە دانیشتوون و هێزی پێشمەرگە هاندەدەن بۆ شەڕ با بێدەنگبن باشترە و کوڕی کەس نەدەن بەکووشت.
+ترەمپ،با هێزی کوردی نەچنە شارەکانی ئێران.
+ ترامپ،هێشتا بڕیاری کۆتایم نەداوە دەربارەی کۆتایی چەنگ.
+ ئێران داوای دانووستانی لە هێزە کوردیەکانی ڕۆژهەڵات کردوە بەڵام ئەو هێزانە تا ئێستا وەڵامیان نەداوەتەوە.
+ چەند کۆمەنتارێک،دکتۆر قاسملۆ بۆ چارەسەری کێشەی کورد لەگەڵتاندا دانیشتت بەڵام تەرۆرتان کرد.
+نە ڕژێمی ئێران و نە ئەمریکا جێگەی متمانە نین ،بۆیە باشە لەهەردوو جەمسەرەکە خۆمان بەدوور بگرین.
+ هێزە کوردیەکانی ڕۆژهەڵات بۆ بەشداری لە ڕوخاندنی ڕژێمی ئێراندا چەندین مەرجیان خستوەتە بەردەم ترامپ کە باوەڕناکەم قەبوڵیان بکات.
+کورد خاوەنی دۆزێکی ڕەوایە و بەڕێگەی گونجاو هەنگاوی بۆدەنێت ،هەرگیز ڕێگەنادات وەک هێزێکی بەکرێگیراو تێی بڕوانن.
+ترامپ، هەر سەرۆکێک بۆئێران دەستنیشان بکرێت گەرەکە ڕەزامەندی منی لەسەر بێت.
+گەیشتن بە ئامانج قوربانی دەوێت،بۆیە پێویستە هێزەکانی ڕۆژهەڵات ئامادەی ئەو قوربانیە بن.
+ڕژێمی ئێران نەک تەنها دژی هێزە چەکدارەکانە بەڵکو دژی کوردە بەگشتی، جا بۆیە دەبێت بە وریاییەوە ڕەفتاربکەن چونکە ئەو ڕژێمە مەناعەتی نیە ڕەشەکوژی بکات.
+مەسعود بارزانی زۆر تووڕەیە لە جەماعەتی حەشدی شەعبی چونکە بەردەوام درۆنبارانی هەرێم دەکەن.
+ترامپ،ڕێبەری نوێی ئێران [موجتەبا خامنەئی] دەکەینە ئامانج و ڕێگە نادەین زۆر بژی.
+ لەوەناچێت ئەمریکا نیازی ڕوخاندنی ڕژێمی ئێرانی هەبێت جا بۆئەوەی ئەو ڕژێمە هێور بکریتەوەو دڵنیا بێت کە کورد دژیان کارناکات، باشە لەڕێکەی لایەنێکەوە لەوە ئاگادار بکرێنەوە.
+حسین یەزدان پەنا بەهەزار پێشمەرگەوە لەدیوی ڕۆژهەڵاتن .
+هەواڵەکانی ئەودیو دەڵێن هیچ هێزێکی پێشمەرگە نەهاتوەتە نێو باژێڕەکانی ڕۆژهەڵات.
+هەندێک پاسدار بەجلی پێشمەرگەوە لە یەکدوو شوێن بینراون ، دڵسۆزان خەڵکیان لەوبارەوە ئاگادار کردوەتەوە.
+پێدەچێت ناتانیاهۆ ترامپی لەم جەنگە تێوەگلانبێت و نەزانێت چۆن لێی دەرچێت.
+ئیبراهیمی علی زادە سکرتێری[کۆمەڵەی ئێران] ئێمە ئامادە نین جەنگ بۆ ئەمریکاو ئیسرائیل بکەین.
+مەسرور و باڤێڵ دەڵێن گەر گرووپە ئێراقیەکان بۆردومان نەوەستێنن وەڵامی خراپمان دەبێت.
+لاریجانی گووتی ئەوەی لەسوریا بەسەر کوردەکاندا هات دەبێ ببێتە وانە بۆ کوردەکانی ئێرانیش و هەرگیز بەگوێی ئەمەریکا نەکەن.
+مەسروور بارزانی ،هەوڵدەدەین کوردستان بەدوور بگرین لەم جەنگە.
+تورکیا ،بەوردی چاودێری جوڵەی گرووپە چەکدارەکانی ڕۆژهەڵات دەکەین.
+هاکان فیدان ، کورد ناچنە نێو شەرەوە بەڵام ئیسرائیل هەوڵدەدات بەکاریان بهێنێت.
+ئەردۆغان سوپاسی یەکێتی و پارتی دەکات کە نەبوونەتە بەشێک لەم جەنگەو بەقسەی ناحەزان هەڵنەخڵەتاون.
+لەم جەنگەدا ئیسرائیل و ئەمریکا کوردیان، وەک کارتێکی سەربازیی دەوێت، وەک پرۆسەیەکی سەربازیی کاتی کە جەنگی بە وەکالەتیان بۆ بکەن، نەک وەک میلەتێکی چەوساوە کە هەڵگری خەون و خواست و بەرنامەی سیاسیی تایبەتە. جەنگەکە بەهیچ مانایەک جەنگی کورد نییە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە سیاسییەکانی، بەڵکو وەک ووتم جەنگی بەوەکالەتە.
+شەڕەکە دەوەستێت و لوتی ئەمریکاو ئیسرائیل شکاوە،بەداخەوە نینۆکەکانی جمهووری ئیسلامی تیژتر دەبن بۆخەڵکی ئێران.
+ دەڵێن پژاک لە ئێرانن و ئەمریکاش ئاگادارە.
+لیندی گراهام ،ڕوخانی ڕژێمی ئێران مسۆگەرەو تەنها مەسەلەکە کاتە.
+نێچیر بۆ ئێران،ڕێگەنادەین خاکی هەرێم ببێتە هەڕەشە بۆتان.
+لەباژێڕێکی ڕۆژهەڵات هێزی پاسداران خەڵکیان کۆکردوەتەوە درووشمی مەرگ بەر ئەمەریکایان پێدەڵێنەوە و باسی دلسۆزی کورد دەکەن بۆ ڕژێم.
+نێچیر بەرزانی ،هیوای سەرکەوتن بۆ ڕێبەری نوێ دەخوازم.
+باڤێل هیوادارم ڕێبەری نوێ ئاشتی بهێنێت بۆناوچەکە.
+کۆمەڵە پەیامێکی تووند ئاراستەی ئێران دەکایت[رەزا کەعبی]