پاڵەوانێتی جامی جیهانی ٢٠٢٦ ، بە ڕێکخستنی هاوبەش لە سێ وڵاتی ئەمەریکای باکوور: وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا و مەکسیک و کەنەدا بەڕێوەدەچێت، ئەمە چەندین دەیەیە وڵاتەیەکگرتووەکان چاوەڕوانی ئەو ڕووداوە وەرزشیە دەکات کە لەسەر خاکەکەی ئەنجام بدرێت و لەهەمان کاتدا مۆندیال گەورەترین ڕووداوی وەرزشیە لەسەر زەوی ، ئایا وڵاتەیەکگرتووەکان ئەو ڕووداوە لەژێر سێبەری جەنگ لەگەڵ ئێران بەرێوەدەبات؟!
بەتایبەتیش کە وابڕیارە جوانترین ئاهەنگی قەشەنگ بە بەشداریکردنی « شاکیرا »ی گۆرانیبێژ و نوسەری گۆرانی و سەماکەرە سحراویەکەی کۆڵۆمبیا کە ئێستا لە لۆس ئەنجەلۆس دەژیت ئەنجام بدرێت، سەمای شاکیرا تێکەڵەیە لە کلتوور و ئەفسانەکانی ئەمەریکای لاتین وەک ژنە یاریکەرێکی تۆپی پێ وایە کە گۆرانی بۆ جەماوەری تۆپی پێ دەڵێت و ، بەهۆی سەرکەوتنە یەک لەدوای یەکەکانی بەتایبەتی لە مۆندیالی ٢٠١٠ لە باشوری ئەفەریقا گۆرانی « واکا واکا »ی گوت کە بووە گۆرانیەکی نیمچە ڕەسمی بۆ هەموو مۆندیالەکان و نازناوی شازادەی میوزیکی ئەمەریکای لاتینی لێنرا، دەبێت شاکیرا لەو موندیالە لە ئەمەریکا چ پێشکەش جەماوەری تۆپی پێ بکات !!
لە لایەکی تر هەرچەند وادەی یاریەکە نزیک ببێتەوە حەساسیەتی ئیدارەی ئەمەریکا زیاتر دەبێت بەرانبەر هەر ڕووداوێک کە ببێتە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی پاڵەوانێتیەکە یان لەسەرکەوتنە ڕاگەیاندنەکەی و ئابووریەکەی کەمبکاتەوە ، بۆیە پێشبینی دەکرێت کە ترەمپ خۆی لە جەنگێکی درێژخایەن یان فەوزای ئیقلیمی فراوان بەدووربگرێت ، کە ببێتە هۆکار بۆ پشێوی جوولانەوی گەشت یان بەرزکردنەوەی مەترسی ئەمنی یان مۆندیال بەرەو ڕووداوێکی سیاسی ببات لەجیاتی ئەوەی ببێتە ئاهەنگێکی وەرزشی جیهانی ، بەتایبەتی ئەو سەرۆکە حەزی لەو ئەزوا و کەشوهاوایەیە و دەزانێت بەهای وێنەی گشتی چەندە ، ناخوازێت گەورەترین ڕووداوی وەرزشی کە ئەوە دەیان ساڵە چاوەڕوانن لەسەر خاکەکەی ئەنجام بدرێت ، بیکاتە پاڵەوانێتیەک لەژێر سێبەری جەنگێکی کراوەدا، وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەو مۆندیالە بە ڕووداوێکی نیشتیمانی و ستراتیژی دادەنێت و کە لەڕووی ئابووری و گەشتوگوزار سوودێکی زۆر بەو شارانە دەگەیەنێت کە یاری تێدا ئەنجام دەدرێت ، بۆیە سەقامگیری ئەمنی و سیاسی وادەکات هۆکارێکی گرنگ بێت بۆ سەرکەوتنی ئەو ڕووداوە جیهانیە .