ئاوڕێک، لەئینستوتی کورد لەبەلجیکا

شێرکۆ حەمەئەمین قادر

ساڵی ١٩٧٧وڵاتی بەلجیکاکوردێک، لەئامێزی دەگرێت ودەبێتەنیشتمانی دووەمی ولەڕاستیدایەکەمی(دەروێش فەرحۆی)لەمیدیادی مێردینەوە دەگاتەبەلجیکاو لەوکاتەوەلەکاروخەباتی خزمەتی دۆزی کوردوزمان وکلتووری کوردی بەردەوامە.
ئەوان دوای ساڵێک ولە ئۆکتۆبەری١٩٧٨ تەنیاحەوت کورد (یەکێتی کارگەروخوێندەڤانی کوردلەبەلجیکا-تێکۆشەر)دادەمەزرێنن وتائێستاش بەناوی(ئینستوتی کوردی لەبەلجیکا) بەردەوامە.

لە١٩٧٨ یەکەم ئاهەنگی جەژنی نەورۆزدەکەن، نزیکەی سەداهەشتای ئامادەبووان خەڵکی ناکورددەبن و سەرۆکی سێناتی بەلجیکا لەوێداوتاری دەبێت.
ئەم ناوەندەکوردییە، وەک باڵێوزی کوردودبلۆماسیەتی کوردی (هێزی نەرم) کاردەکات و سەرەتای هەشتاکان یەکەم جاردەچنەناوپەرلەمانی ئەوروپا، کەلەشاری ستراسبۆرگی فەرەنسابووە.

زۆرتێکۆشەری وسیاسی و خوێندکاری کورد لەوێ گیرساونەتەوەوسەردانیانکردووەوتێیداماونەتەوە، لەناویاندا زیندەیاد شەهید دکتۆرقاسملو کەئێستاش یادگارییەکانی دەڵێنەوە.
ئینستیتوی کوردی ئێستاخاوەنی جێگاوڕێگای خۆیەتی و لە کتێبخانەی شاری ئینتێۆرپنی هەرێمی فلامانی بەشی خۆیان هەیەونزیکەی ٣٠سی هەزار سەرچاوەی تێدایەوساڵانەنزیکەی ٣سێ هەزارکەس سەردانیدەکەن، سەرباری ئەوخولەبەردەوامانەی دەیکەنەوە.
دیارە ئینستیتوی کوردی و ماڵی کوردی و ناوەندی کوردی و ... لەزۆروڵاتی دی جیهان هەیەوبەشێوازی جۆراوجۆر خزمەتدەکەن، هەروەک چۆن زۆرسەربازی گومناو لەوڵاتانی جیهاندا بەپەنهانی خزمەتی دۆزی کوردوزمان و کلتوری‌ کوردی دەکەن، بۆنمونە دکتۆرجاسم خۆشناولەسەرەتای هەشتاکانەوەلەئیتاڵیانیشتەجێیەونمونەیەکی دیاری ئەوبوارەیە.

داوالەسەرمایەداری نیشتمانی و ڕەوەندی کوردی دەکەین، هاوکاریانبن و لەدەوریان کۆبنەوە.
ئەرکی تەواوی دەزگاکانی ڕاگەیاندنە کاروچالاکی ئەم ناوەندانە ڕووماڵبکەن وهانی ڕەوەندی کوردی بدەن منداڵەکانیان بنێرنەبەرخوێندنی زمانی کوردی، چونکەئەمەئێستایەکێکەلەگرفتەسەرەکییەکانی ڕەوەندی کوردی بۆنمونەبەپێی زانیاری بەندە،کەلەمامۆستایەکی زمانی کوردیم وەرگرتووە،ئەڵمانیا نزیکەی ١٣٠٠٠٠٠ یەک ملێۆن و سێ سەدهەزارکوردی لێیە، کەچی تەنیا ٣٥٠٠ سێ هەزاروپێنج سەدمنداڵ بەشداری فێربوونی زمانی کوردی دەبن، لەکاتێکدا بەپێی یاسا ١٦ تا ١٨ منداڵ هەبێت دەوڵەت شوێن و مامۆستای زمانی دایکیان بۆدابیندەکات، ئەمەش ئەرکی دەسەڵات وڕەوەندی کوردی وتەواوی حیزبەکانی چواربەشی کوردستانە، ئەگەر لەخەمی زمانی کوردیدان کاری شێلێگیرانەی لەسەربکەن. 


17/06/2026




وتارەکانی تری نوسەر