بەریتانیا زلهێزێكی تەقلیدییە، دیقەت بدەن دەڵێم : تەقلیدییە. بەمانای ئەوەی سیاسەتی نوێ و جوگرافیاو سنوری نوێ قبوڵ ناكات، دەستكاری ستراتیژی ناوچەكە قبوڵ ناكات. ئینگلیز خۆی بە خاوەنی ژمارە یەكی ئیسلام دەزانێت؟؟. تەواوی دەوڵەتانی ناوچەكە بە نەخشەو پلان و بەرنامەی ئەو دروستكراون. تا ئێستاش لەسەر ناوەڕۆكی جەنگی جیهانی یەكەم(رێككەوتننامەی سایكس بیكۆو پەیمانی لۆزان) كاری خۆی دەكات. بۆیە هەر دەستكاریكردنێكی سیاسەتی ناوچەكە ئەگەر بە فلتەرو دەوڵەتی قوڵی ئینگلیزدا نەڕوات دەتكاتە سینەما.
ئینگلیز ئیسلامی لەناو ئیسلام دروستكرد. دوای جەنگی جیهانی یەكەم دەیان حكومەت، دەوڵەت، حیزب، رێكخراو، گروپی چەكداری بەناوی ئیسلام دروست كرد. ئیسلامی سیاسی یەكەم و كۆتایی دروستكراوی خودی ئینگلیزە. ئێوە دەبینن رۆژانە حیزب و كەس و رێكخراوی ئیسلامی لەناو بەریتانیا چەندە چالاكن و ئازادن!!. تەنانەت بە مەراسیم كەنیسە دەكەنە مزگەوت؟؟. چونكە ئینگلیز یەكەمجار ئیسلامە ئینجا مەسیحی؟؟.
ئەم سەرزەمینەی ناوی ئیسلامە بەهەموو نەوت و غازو جوگرافیاو خاك و بەردو ئاوو دارو نەتەوەكانیەوە، موڵكی دەوڵەتی قوڵی ئینگلیزن. بۆیە دوای رێككەوتنی ئەمریكاو ئێران و واژۆكردنی لە فەڕەنسا، جوڵەی بێ دەنگی پیرەگا داهاتوو دەردەكەوێت، باوەڕ بكەن دژی گۆڕانكاریەكانی ئەمریكاو ئێران و ناوچەكە، گروپ و ئایدیاو بیرو نەهج و جەماعەت و حیزب و رێكخراوو بیروباوەڕی وا دروست دەبن بە خەونیش بیرت لێنەكردۆتەوە. شتی وا عەنتیكە روو دەدەن كەس فكری بۆ ناچێت، سەركردەو سەرۆك و كەسایەتی وا دەردەكەون هەر نازانیت ئەمانە لە كوێوە هاتوون؟؟. بڕۆن مێژووی ئەم ناوچەیە بە وردی بخوێننەوە هەر كاتێك پیرەگای ئینگلیز لەگەڵ رێككەوتن و روداوێك نەبووبێت، ئەوا نەك سەری نەگرتووە بەڵكو كردویەتیە سینەما.
گەرووی هورمزو نەوت و رێڕەوو دەوڵەت و ستراتیژی ناوچەكە بە فلتەری دەوڵەتی قوڵی ئینگلیزدا تێدەپەڕێت، ئەگەر ئەوان رازی نەبن هەموو رێككەوتن و گۆڕانكاری و شەڕو ئاشتیەك كاتییە. هیوادارم كورد ورد ورد گۆڕانكاریەكان لەبەرژەوەندی خۆی بخوێنێتەوە. ئاخر ئەگەر ئینگلیز لەگەڵ ئەم دۆخەی تازەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوایە چۆن رێگای دەدا لە فەڕەنسا واژۆ بكرێت؟ چۆن ئاوا بێ دەنگ تەماشاكەر دەبێت؟. پیرەگای ئینگلیز داهاتوو بە رەفتارو كردەوە دەبینن چ دەكات، هەر ناشزانیت ئەوەو سێبەرەكەی وونە، بەڵام لە قوڵایی خودی خۆیەتی.
ئەمریكاو تڕەمپ ئەوەیان لە یاد كردووەو وەك كورد گوتەنی: لەم رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە نانی شوانی دەخۆن. ئێران و توركیاو عەرەبیش دەبێت بزانن پیرەگای ئینگلیز دژیان بێت بەجۆرێك هەناویان دەخوات دەبنە دە پارچەو خۆشیان نازانن بۆچی وڵاتەكانیان توشی ئەم گێژاوە بوون و لەكوێوە سەردەردێنن؟. هیوام ئەوەیە كورد هێمنترو بەڵام زۆر جدی و قوڵ لەم گۆرانكاریانە ورد بێتەوەو مەیدانی كار لەسەر داهاتووی خۆی بكات.