ڤێرا بێرزەک ـ ی دەرهێنەر و ئەکتەری پێرفۆرمانس، دەنووسێت " کاتێک
دەمویست کاری دەرهێنان بۆ شانۆنامەی کورسیەکان بکەم، دەمەویست تێبگەم لە مانای هەر
دێڕێک کە لەسەر شانۆ پێشکەش دەکرێت. شیکردنەوەی دەقی ئەو نووسەرە ناوازەیەوە ئاڵەنگارییەکی سەرنجڕاکێشە، تێگەیشتم بۆ ئەوەی تەمی
ئاڵۆزی بیرکردنەوەم بڕەوێنمەوە، ڕووم لە ژیاننامەی ئیۆنێسکۆ کرد، بەشێکی بۆ ئەوە
بوو وەڵامی پرسیارەکانم وەربگرم، بەشێکی تریشی لە ئارەزووی ناسینی نهێنیی پشت ئەو شانۆنامە
ئەبسوردیەکانی ئەو پیاوە بوو. لە کاتی خوێندنەوەدا، یەکسەر کاردانەوەم هەبوو بەرامبەر بە بارودۆخێکی
بێماناو سەبارەت ئەبسوردی ئیۆنێسکۆ. ئەو باوەڕی بە خودا هەبووبێت یان نا، نازانم ،
بەڵام نابێت و چۆن دەکرێت شتێکی وا سەرنجڕاکێش چاوی لێ بپۆشرێت؟ باشتر ئەوەیە بڵێین: ئەو باوەڕی بە باوەڕ بوون
بە خودا هەبوو.
ڕۆمانیا لە سەرهەڵدانی جەنگی دووەمی جیهان لە
ناو دڕندەیی بێکۆتاییدا، ئازارە بێماناکان و ئەو هەموو مردنە دەژیا، لە کاتێکدا دۆستەکانی ئیۆنێسکۆ، یەک بە یەک، لە
نەیارانی فاشیزمەوە دەگۆڕدرێن بۆ هاوپەیمانی فاشیزم. بە هەست و تێڕوانینیکی ترەوە
ئیدی هاوڕێکانی بە هاوپەیمانی خۆی نابینێت. لەبەر ئەوە یاداشتنامەکەیدا دەنووسێت: خودا یان خۆکوشتن.
ئیۆنێسکۆ خۆی نەکوشت، هیچ
خۆکوشتنێک ڕووی نەدا چونکێ نزیکەی ٨٥ ساڵ ژیا، یونسکۆ هەڵبژاردەی دووەمی هەڵبژارد
کە گەرانە، بۆ ئەو پێویستی گەران بەدوای خودا کارێکی حەتمیە. بەڵام هەروەک خۆی
دەینووسێت تەواوی دڵنیا نییە کە دەدۆزرێتەوە.
ڕاستە یوجین
ئیۆنێسکۆ پەیوەستە بە شانۆی ئەبسوردەوە، بەڵام کارەکانی تەنیا لەبارەی ئەبسوردەوە
نییە. بە درێژایی ژیانی بەدوای خودا و مانایەکی قووڵتردا دەگەڕا، هەرچەندە هەرگیز
باوەڕێکی سادە و دڵنیای نەدۆزیەوە.
گەڕانەکەی
لە چەندین شێوە خۆی دەردەخات، ئەزموونی دەرنەکەوتنی خودا، لە غیابی خودادا
بێدەنگی دروست دەبوو، ڕەنگە ئەمە قووڵترین
پرسیاری ئیۆنێسکۆ بێت. کاتێک باسی "غیابی خودا" مەرج نییە مەبەستی ئەوە بێت کە خودا بوونی
نییە. بەڵکو ئەزموونێکی مرۆڤایەتی وەسف دەکات کە ژیان وەک ئەوەی واقیعێکی قووڵتری
هەبێت، بەڵام بەبێ ئەوەی بتوانێت بە ڕوونی ئەزموونی بکات.
کاتێک
سروشتی بینی، کاتێک خۆشەویستی ئەزموون کرد و هەستی بە نهێنیەکانی ژیان کرد.
یۆنێسکۆ نووسیویەتی کە هەندێک جار ساتەکانی سەرسوڕمانی، جوانی، خۆشی یان
بێدەنگی ئەزموون دەکات کە وای لێدەکات
هەست بکات ژیان ناتوانێت تەنها ڕێکەوت
بێت. هەروەها بەدوای خودا دەگەڕا لە ڕێگەی نوێژ، بیرکردنەوە یان هونەرەوە بە
بێدەنگی پێشوازی لێدەکرا. ئەو دەنووسێت من بەدوایدا دەگەڕێم، بەڵام کەس وەڵام
ناداتەوە، ئەمەش بەو مانایە نییە کە خودا بوونی نییە. بۆ ئیۆنێسکۆ پرسیارەکە زیاتر
ئەوەیە، ئایا خودا شاراوەتەوە؟ ئایا مرۆڤە چیتر ناتوانێ بیبیستێت؟ یان ئەمە مەرجی
بوونی ئێمەیە کە پرسیاری لێنەکەین و بەدوایدا نەگەڕێین؟. پرسیارەکە بە کراوەیی
دەهێڵێتەوە.
یونسکۆ
دەڵێت کە من خودام لەدەست نەداوە بەڵکو وشیاریم بەرامبەر خودا لەدەستداوە.
بۆیە
دەتوانرێت بڵێین شانۆنامەکانی ئیۆنێسکۆ مەرگی خودا وێنا ناکات، سەرەڕای ئەو هەموو مەرگەساتەی کە ڕوویدا بەڵکو
ئەزموونی مرۆڤ لە بێدەنگی خودا نیشان دەدات. ئەو ئەزموونە نابێتە خاڵی کۆتایی
گەڕانەکە هەر هۆکارێکە بۆ بەردەوامبوونی گەڕانەکە.
لە
یاداشتەکانیدا پێمان دەڵێت کە هەندێک جار نوێژی کردووە، تەنانەت کاتێک نەیدەزانی
کەس گوێی لێ دەگرێت یان نا. هەڵوێستێکی پارادۆکسیکی دەربڕی، یۆنسکۆ نەیدەتوانی
باوەڕ بە تەواوی لە نەبوونی بکات، بەڵام نەیدەتوانی هیواخوازیش بوەستێت.
ئیۆنێسکۆ و
پێویستی ڕەهای گەڕان بەدوای خودا دوای
هۆلۆکۆست، زۆرجار بەرهەمەکانی باس لە تەنیایی و بێ مانایی و گەڕان بەدوای مانا لە
جیهانێکی بەڕواڵەت بێمانادا دەکەن. "گەڕان بە دوای خودا دوای هۆلۆکۆست"
کە ڤێرا ئاماژەی پێدەکات، ئاماژەیە بۆ
پرسیارێکی گرنگی فەلسەفی و تیۆلۆژی لە دوای هۆلۆکۆست (جینۆسایدی نازی جولەکەکانی
ئەوروپا لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا) سەریهەڵدا، چۆن مرۆڤ دوای ئازارێکی وەها
گەورە باوەڕ بە خودا بکات؟ لە کاتی هۆلۆکۆستدا خودا لە کوێ بوو؟ ئایا ئیمان هێشتا
مانای هەیە؟
کاتێک ئیۆژین یۆنسکۆ دەڵێت بەتەواوەتی دوای
هۆلۆکۆست پێویستە بەدوای خودا بگەڕێین، مەبەست ئەوەیە کە ڕێک لەبەر ئەوەی جیهان
ئەوەندە ترسناک دەرچوو، پرسیاری خودا و مانا و ئەخلاق و بوونی مرۆڤ هێندەی تر
گرنگتر دەبێت بۆ باسکردنی ڕەنگە مرۆڤ
وەڵامی ئاسان نەدۆزێتەوە، بەڵام دەبێت بەردەوام بێت لە گەڕان. لەوێدایە یۆنسکۆ لە
شانۆنامەی کورسیەکاندا چاوەرێی خودا دەکات و کورسییەکەی بەتاڵە و میوانێکی
نەبینراوە.
مەرگ وەک هێزێکی بزوێنەر، یۆنسکۆ بەردەوام
دەگەڕایەوە بۆ مردن وەک گەورەترین کێشەی مرۆڤ. ئەگەر مردن ڕاستەقینە بێت، لەخۆی
پرسی، ئەوا دەبێت پرسیاری خوداش بە جددی وەربگیرێت. بۆیە گەڕانەکەی بە پلەی یەکەم
فیکری نەبوو بەڵکو وجودی بوو
بۆیە دەکرێت بڵێین شانۆنامەکانی ئیۆنێسکۆ بە پلەی یەکەم ڕەتکردنەوەی خودا
نییە، بەڵکو وێناکردنی دراماتیکانەی گەڕانی مرۆڤە بۆ خودا لە جیهانێکدا کە
وەڵامەکان شکست دەهێنن. شانۆنامەکانی نیشان نادەن کە چۆن خودا بدۆزرێتەوە، بەڵکو
بەردەوام بوون لە گەڕان سەرەڕای بێدەنگی واتای چییە؟
ئیۆنێسکۆ
دەڵێت "مرۆڤ پێی وایە زمان ئێمە بە یەکتر و بە واقیعەوە دەبەستێتەوە. بەڵام
هەندێک جار تێبینی ئەوە دەکەین کە وشەکان تەنها دەستەواژەی بەتاڵن. ئەی ئێمە چۆن
باسی خودا بکەین ئەگەر بەزەحمەت بتوانین قسە لەگەڵ یەکتر بکەین؟ کاتێک زمان شکستی هێنا چۆن دەگەینە حەقیقەت؟
تێکچوونی زمان دەبێتە وێنەی قەیرانی ڕۆحی مرۆڤ."
لە شانۆنامەی کورسیەکاندا دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە ئایا خودا بێدەنگە یان
مرۆڤ چیتر ناتوانێت گوێی لە خودا بێت. لەبەر ئەوە ئیۆنێسکۆ پرسیارەکە بە کراوەیی
دەهێڵێتەوە.
بیرکردنەوەکانی ئیۆنێسکۆ
سەبارەت بە بۆشایی ئەنتۆلۆژی و بوونگەرایی
مرۆڤ ئەوە دەردەخەن کە بۆچی مرۆڤ سەرەڕای هۆلۆکۆست یان بەهۆی هۆلۆکۆستەوە دەبێت
بەردەوام بێت لە گەڕان بەدوای خودا و مانادا.
هۆلۆکۆست باوەڕی خەڵکی بە
مانا و ئەخلاق و خودا هەژاند، زۆرێک لەخۆیان پرسی، چۆن دەکرێت ئەمە ڕووبدات؟ خودا
لە کوێ بوو؟ سەرەڕای ئەم پرسیارانە، بە
پێی ئەم بۆچوونە، مرۆڤ نابێت لە گەڕان بە دوای ڕەها یان بۆ خودا بوەستێت.
بەپێچەوانەوە گەڕانەکە گرنگتر دەبێت، چونکە
ئەگەرنا مرۆڤ مەترسی ئەوە دەکات کە لە بێمانایی و نائومێدی دا گیر بخوات. تەنانەت
دوای کوشت و بڕو کۆمەڵکوژییەکەی هۆلۆکۆست، مرۆڤ دەبێت بەردەوام بێت لە گەڕان
بەدوای خودا و مانای کۆتاییدا. ڕێک کاتێکە کە جیهان بێمانا و تاریک دەردەکەوێت کە
حەسرەت بۆ ڕەها زۆر پێویستە.
یۆنسکۆ دەنووسێت " لە
دۆخی بێمانای و توندوتیژی و بێدەسەڵاتیدا ، بۆ مرۆڤ هیچ شتێک لەوە بەپەلەتر وئاسانتر نییە کە بەردەوام بیت لە گەڕان بە
دوای ڕەهادا، بەڵام ڕەنگە ئەوەش نیشان بدات کە مرۆڤ بۆیە تامەزرۆی ڕەها یە، چونکێ
خودا لەدەرەی ئاژاوەدایە. لێرەدا ڕەها ئاماژەیە بۆ شتێکی گەورەتر لە ژیانی ڕۆژانە،
مانا، خودا، پیرۆز یان ئەوەی کە مرۆڤ خۆی تێدەپەڕێنێت.
مرۆڤ لە کاتێکدا شایەتحاڵی
ئازارە ترسناکەکانی مرۆڤە بێتاوانەکان بێت، لە سەردەمێکدا کە مرۆڤ بە ڕوونیترین
شێوە توانای خۆی بۆ دڕندەیی نیشان دەدات، یونسکۆ لەو ساتەدا پێداگری دەکات کە خودا
بوونی هەیە، نەک بەو ئەنجامە بگات کە وەک زۆر کەسی دیکە دەیکەن، کە خودا بە
دڵنیاییەوە بوونی نییە؟
مەرج نییە ئەمە بەو مانایە
بێت کە مرۆڤ دەبێت ئیمانێکی سادە یان نەگۆڕی هەبێت. بەڵکو خودی گەڕانەکە بۆ
بەردەوامبوون لە پرسیارکردنی خودا و مانا و ڕاستی بۆ مانەوەی مرۆڤایەتی زۆر گرنگە.
لە بیرۆکەی ئیۆنێسکۆ کە مرۆڤ لە ڕێگەی حەسرەتەکەیەوە بۆ شتێکی گەورەتر لە سەرووی
خۆیەوە هەڵدەکشێت و بەرز دەبێتەوە.
ڕەها وشەیەکی فەلسەفییە بۆ
شتێک کە بریتییە لە ڕاستی کۆتایی و نەگۆڕ وشتێکی گەورەتر لە خودی مرۆڤ بۆ نموونە
خودا، واتا، ڕاستی ئەخلاقی.
حەسرەتو ئارەزووی ڕەها و گەڕان بەدوایدا،
مەرج نییە مەسەلەکە ئەوە بێت کە مرۆڤ وڵامەکەی بدۆزیبێتەوە، بەڵکو مەسەلەکە ئەوەیە
کە تامەزرۆی مانایە، بەدوای شتێکی گەورەتردا دەگەڕێت لەخۆی و حەزی ناوەکی بۆ
حەقیقەت یان خودا پاڵنەرێتی، بەڵکو ڕێک بەهۆی ئەمەوە، حەسرەتی مرۆڤ بۆ شتێکی ڕەها
هێندەی تر ڕوونتر و گرنگتر دەبێت.
لای یۆنسکۆ نەگەڕان بەدوای
حەقیقەتدا هەمووشتێک بێ مانا دەکات، مرۆڤی دەستە پاچە و ئیفلیج لەگەڕان بەدوای
حەقیقەتدا ئەوەیە بێمانای دروست دەکات. مەرج نییە ئەمە بەو مانایە بێت کە مرۆڤ
دەبێت ئیمانێکی سادە یان نەگۆڕی هەبێت. بەڵکو خودی گەڕانەکە بۆ بەردەوامبوون لە
پرسیارکردنی خودا و مانا و ڕاستی بۆ مانەوە بە مرۆڤایەتی زۆر گرنگە. نزیکە لە
بیرۆکەی ئیۆنێسکۆ کە مرۆڤ لە ڕێگەی حەسرەتەکەیەوە بۆ شتێکی گەورەتر لە خۆی لە
سەرووی خۆیەوە بەرز دەبێتەوە.
لەبەر ئەوە کە ئیۆنێسکۆ
قەناعەتی بەوە هەیە کە مرۆڤ پێویستی بە خودایە یان لانیکەم پێویستی بە گەڕان
بەدوای خودادا هەیە، هەرچەندە ڕەنگە خۆی هەمیشە باوەڕێکی دیاریکراو بە خودا
دەرنەبڕێت.
بەڵێ. لێرەدا جیاوازییەکی
تا ڕادەیەک ورد لە نێوان باوەڕکردن بە خودا و باوەڕبوون بە باوەڕبوون بە خودا
دەکات. دیدی بوونگەراییانەی ئەو ئەوەیە کە ژیان هیچ مانایەکی ئامادەکراو حازر
بوونی نییە، مرۆڤ بەبێ وەڵامی ئامادەکراو
بۆ ناو دونیا فڕێدراوە بەڵام مرۆڤ هەر دەبێ بژی و هەڵیبژێرێت. یۆژین ئیۆنسکۆ
هاوڕایە لە گەڵ سارتەر کە دەڵێت: ئێمە خۆمان لە ڕێگەی هەڵبژاردنەکانمانەوە مانا
دروست دەکەین.