کاریگەریی هونەر،لەبواری پەروەردەدا

چرۆ ڕەشید
هونەر سەرچاوەی خۆشەویستی و ناوازەترین کاروداهێنانی مرۆڤه،لەگرنگترین بوارەکانی هونەر (میوزیک ،وێنەکێشان پەیکەرسازی،گرافیک، هونەرەکانی نواندن سەما،سینەما)     هونەر ڕۆڵێکی سەرەکی لەپەروەردەو وفێرکردن دەبینێت چونکە هۆکارێکە بۆکارلێک و بزواندنی تاکەکانی ناو کۆمەڵگا شێوەیەکە لەشێوەکانی سەربەستی وڕێگایەکە بۆ دەربڕین لەخودوئازادی کەسایەتی ئاوێنەی ڕەنگدانەوەی ڕۆح وئارەزووەکانی مرۆڤە هۆکاری دەوڵەمەندکردنی مێشکە چونکە ئەنجام وئاکامی هزروبیرکردنەوەیەکی بە پیتی داهێنەرانەیە ڕۆشنبیری وکەلتوری گەلان نمایش دەکات.

میوزیک وەکو یەکێک لە بوارە هونەرییەکان کاریگەریی دیارو بێ هاوتای هەیە لەسەرمرۆڤ بۆ دەربڕینی هەست وسۆزەکانی ئەبێتە هۆی پەرەسەندنی هەما هەنگی جوڵەی ماسولکەیی لەچالاکییە جەستەییەکاندا و ڕاهێنانی گوێ بۆجیاکردنەوەی دەنگە جیاوازەکان، میوزیک کاریگەری لەسەر لایەنی سۆزداری منداڵ وکەسایەتی و
توانای دورکەوتنەوە لە سترێس(فشار) ودڵەڕاوکێ هەیە وا دەکات هاوسەنگی هەبێت لەهەمان کاتتدا هاندەری سۆزەکانی منداڵە لەخۆشی وناخۆشی وبەشدارن لەدەوڵەمەندکردنی جیهانەکەی، مۆزیک کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر گەشەکردنی لایەنی کۆمەڵایەتی منداڵ لەکاتی گۆرانی ووتن ویارییە میوزیکییەکاندا متمانەی بەخۆی زیاتر دەبێت وای لێ دەکات بە بێ شەرم هەستەکانی دەرببڕێت و پەیوەندی لەگەڵ هاوتەمەنەکانیدا دروست بکات .

وانەی میوزیک تایبەتمەندیی خۆی هەیە لەباخچەی منداڵانیشدا جیاوازترە لە قۆناغەکانی تری پەروەردەی منداڵ لەبەرئەوە پێویستە لەگەڵ تەمەنی منداڵدا بگونجێت وا لەمنداڵ بکات بچێتە جیهانێکی تر ئەو گۆرانی ومیوزیکەی هەڵدەبژێردرێت وا ئەخوازێت هەڵگری پەیامی پەروەردەیی تەندروست بێت و نەبێتە هۆی بەلاڕێدابردنی منداڵ و لەدەستدانی کەلتوروداب ونەریت وزمان ،پێویستە منداڵان فێری سرودوگۆرانیی جۆراوجۆر بکرێن یەک یەک یا بەکۆمەڵ بیڵێنەوە باشتر وایە سەماوجوڵەی جەستەیی لەگەڵدا بێت بەمە حەزوئارەزووی منداڵ تێردەکات ئەمە لەلایەک تواناوبەهرەی هەندێک لەو  منداڵانە دەردەخات کە دەتوانرێت سوودیان لێوەربگرێت لەلایەکی تر گەشە بەلایەنی جەستەیی ،کۆمەڵایەتی، هۆشیاری وهۆشمەندیی و،هەڵچوونی،منداڵ دەکات کاریگەری لەسەرژیریی هەیە ،تەنانەت لەکاتی نانخواردن وخواردنەوەشدا گوێگرتن لەمیوزیک وا دەکات چێژی زیاتری لێ ببینێت، میوزیک نەک هەر منداڵ دڵخۆش دەکات بەڵکو یارمەتیدەری پەرەپێدانی کەسایەتییەکەیەتی لەهەموو ڕوویەکەوە بۆیە پێویستە برەوی زیاتری پێ بدرێت لەژیانی ڕۆژانەی منداڵدا چونکە خۆشەویستی بۆمنداڵ لە پاڵ بەرپرسیارێتیدا هەنگاوێک زیاتر دەڕواتەپێش.

02/07/2026




وتارەکانی تری نوسەر