گەمژەیی سیاسی، ئافەت وبەڵایەکە، تاکی باڵا، پیادەی ئەکات، بەڵام کۆمەڵ باجی بڕیارەکانی ئەدات.
چۆن؟
کاتێک بەکورتبینییەوە بڕیاری گرنگ و چارەنووسساز بدرێ، بەبێ خوێندنەوەی واقیع وپێدراوەکانی قۆناغ وسەردەم،
ئەوەش دەرهاویشتەی نێگەتیڤ و خراپی نزیک مەوداو دوور مەودای لێ ئەکەوێتەوە، لەسەر ئاستی تاکەکان و کۆمەڵگەو تەنانەت دەوڵەتیش.
تێبینی کردنی "گەمژەیی سیاسی" لە کاراکتەری سیاسی و تاکی سەرکردەدا ئەمانەن ؛
خۆ بەڕاستترین زانی، خراپ خوێندنەوەو هەڵسەنگاندن و پێشبینیکردنی نازانستی نادروست، خۆش خەیاڵی، متمانەی لەڕادەبەدەر بۆ خود.
ڕەوشتی گەمژەی سیاسی ؛
"پێڕەوکردنی "دروشمسازیی" لەجێی "پلانسازیی،
گوێنەگرتن بۆ ڕەخنەو ڕای جیاواز، لەبەرچاو نەگرتنی راستییە واقیعییەکان، بیرنەکردنەوە لەهەنگاوی داهاتوو، "خود بەرژەوەندی خوازیی" لەسەر حیسابی "بەرژەوەندی گشتیی".
بەکورتی؛
گەمژەیی سیاسیی، هەوێنی داڕووخانی "هەرەمی ڕێکخراوو بەڕێوەبردن و دەوڵەتە"، پڕ بە مانای ووشەی "داڕوخان"..
بەگشتیی،
کۆمەڵگەی کوردیی، عیراقی عەرەبیی، خۆرهەڵاتی ناوەڕاست؛
باجدەرێکی باشی گەمژە سیاسییەکانن..