محه‌مه‌د حه‌سه‌نێن هه‌یکه‌ل له یه‌کێک له‌کتێبه‌کانیدا باسی وشه‌ی که‌نگارۆ (که‌نغه‌ر) ده‌کات که چۆن به‌هه‌ڵه‌و به‌هۆی نابه‌ڵه‌دیه‌وه بڵاوبۆته‌وه‌و بۆته ناوی ئه‌و ئاژه‌ڵه. کابرای زانای بواری سروشت‌ناسی ئینگلیزی کاتێک ده‌چێته ئوسترالیا‌و خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه له‌سروشت‌و زینده‌وه‌رانی ناوچه‌که ده‌بێت، که‌سێکی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ده‌نێرن بۆ شاره‌زایی‌و ڕێ‌پیشاندان. کاتێک بۆیه‌که‌مجار چاوی به‌ئاژه‌ڵی که‌نگارۆ ده‌که‌وێت تووشی سه‌رسوڕمان ده‌بێت، خێرا له‌ده‌فته‌ره‌که‌یدا وه‌سفی ئه‌و ئاژه‌ڵه ده‌نوسێته‌وه‌و پاشان له یاوه‌ره‌که‌ی ده‌پرسێت ئه‌و ئاژه‌ڵه ناوی چیه، ئه‌ویش ده‌ڵێت که‌نگارۆ واته نازانم، ئه‌میش خێرا له‌ده‌فته‌ره‌که‌یدا ده‌نوسێت ئاژه‌ڵێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌سه‌ر دووقاچ ده‌ڕوات‌و بازده‌ده‌ت به‌ناوی که‌نگارۆ. ئه‌وه‌ش له‌ڕاستیدا ناوی ئاژه‌ڵه‌که نیه، به‌ڵام تازه له‌وێوه ناوه‌که ده‌ڕوات‌و بڵاوده‌بێته‌وه به‌هه‌موودونیادا، ئیدی تازه ڕاستکردنه‌وه‌ی کاری‌کرده‌نیه. ته‌نها پاش تێپه‌ڕینی چه‌نده‌ها ساڵ کاتێک خه‌ڵک فێری زمانی هاوڵاتیه ئه‌سڵه‌کانی ئوسترالیا ده‌بن بۆیان ده‌رده‌که‌وێ که وشه‌ی که‌نگارۆ به‌مانای نازانمه.
مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌د له یه‌کێک له‌گۆڤاره‌کانی کۆڕی زانیاری کورددا له‌ساڵی حه‌فتاکاندا له‌گوتارێکدا له‌سه‌ر ڕێزمانی کوردی‌و ئه‌وشتانه‌ی به‌هه‌ڵه بڵاوبونه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی وشه‌ی به‌روار ده‌نوسێت‌و ده‌ڵێت له هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر ساده‌وه بڵاوبۆته‌وه‌و تازه ڕاستکردنه‌وه‌ی زه‌حمه‌ته‌و ته‌نانه‌ت زۆرکه‌س ئاماده‌ن شه‌ڕی له‌سه‌ربکه‌ن. چیرۆکه‌که شی به‌مجۆره‌یه.
کابرایه‌ک له گوندی به‌رواریه‌وه نامه‌یه‌ک ده‌نوسێت بۆ براده‌رێکی له به‌غداد، له کۆتایی نامه‌که‌دا ناوی جێگه‌که‌ی خۆی ده‌نوسێت‌و مێژووی ڕۆژه‌که‌ش له‌ته‌نیشتیه‌وه ده‌نوسێته‌وه به‌مجۆره: به‌رواری ١٢. ٦. ٢٠٢٦ کابراش له‌وێ که د‌ه‌یخوێنێته‌وه دیسانه‌وه وه‌ڵامه‌که‌ی بۆده‌نوسێته‌وه‌و له‌بری ناو جێگه‌که‌ی خۆی که به‌غداده هه‌ر ده‌نوسێته‌وه به‌رواری و مێژووه‌که‌ش ده‌نوسێته‌وه چونکه واده‌زانێ به‌روار واته مێژووی ڕۆژه‌که، به‌ڵام خه‌یاڵی بۆئه‌وه‌ناچێت که به‌رواری گوندی کابرای هاوڕێیه‌تی‌و ئه‌م به‌هه‌ڵه لێکیداوه‌ته‌وه. ئیدی له‌وێوه وشه‌که بڵاوده‌بێته‌وه و تاکو ئه‌مڕۆش خه‌ڵکانێکی‌زۆر هه‌ر به‌کاری‌ده‌هێنن‌و به وشه‌یه‌کی کوردی په‌تی له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن. جا مامۆستا مه‌سعود ده‌ڵێ که شتێک به‌هه‌ڵه بڵاوبۆوه تازه ڕاستکردنه‌وه‌ی زه‌حمه‌ته.