له دوای په‌رله‌مان وحکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ،ململانێ ی حزبەکان لە رەوتی ئاساییەوە بوو بە دیاردەی رق و کینه و بوغز و قسه‌ی ناشیرینی هه‌ست بریندارکردن ، بوو بە نمایشی درۆ‌و فێڵی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ،بوختان و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن , پاشقول وخۆبردنه پێشه‌وه وغه‌درو زوڵم و گەندەڵی .
دەیان و سەدان راپۆرت نوس وجاسوس و ماستاوچی و مستەشار، بەسیناریۆو نمایشی جیا جیا ،خۆیان هەڵواسی بەسەرانی حزبەکان.
حزبەکان ببوون بە کۆکتێلێکی ئاڵۆزی سەردەم ، شەڕی یەکتر سڕینەوەی یان کرد، شەڕیان گەیاندە هه‌موو گردو شاخ و ماڵ و شەقام و گەڕەک و شارەکان .
دیاریدەی تۆڵەو تۆڵە کردنەوەیان کرد بە نه‌خۆشی موزمین, رۆژانە رۆحی شەڕو شەڕێنگێزیان لە میدیاکان یانەوە پەخش دەکرد.
گه‌ر له رووی یاسایی و ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سایکۆلۆجی یه‌وه بڕوانینه ، ئه‌و هه‌موو دیارده توند‌و تیژیانەیان کۆمه‌ڵگەی کورده‌واریان پێ گیرۆدە کردووه
هه‌موو ئەو زەبرو زەنگ و دڵڕەقیانەیان، دوورن لە ئەتەکێتی ئه‌ده‌بی قسه‌کردن و زمانی نوسین و له‌یه‌کتر گه‌یشتن ویه‌کتر قبوڵکردن.
ئەو زمانە ژەهراوییانەیان دوورە ، لە بەهای سەروەریی مرۆڤ وشکۆی مرۆڤایه‌تی.
چۆن ده‌توانن بەو زمانە زبرە نەشیاوانە خۆیان و میدیاکا نیان ،خزمه‌تی تاکی کوردوکۆمه‌ڵگەی کورده‌واری و نیشتمانه‌که یان بکه‌ن؟
به‌و دیاردانه ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵگەکە‌یان به‌ره‌و کام پێگه‌ی یاسایی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی وده‌روونی ده‌به‌ن؟
به‌و دیارده لە خۆڕازی و مەزاجیانە یان چۆن ده‌توانین گۆڕانکاری له کۆمه‌ڵگا که‌یان بکه‌ن بۆ داهێنان؟.
بە زمانی ژەهر، هەموو چرا و چراخانی نیشتمانەیان خامۆش کرد.
له کام کۆمه‌ڵگە بە عەقڵی ژەهرو بە میدیای ژەهراویی ، ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵگەکەیانی ، به‌ره و هاوکێشەی گۆڕان و رەوتی نوێ بردووە .
چۆن ئه‌و هەموو مافه به خۆیان ده‌ده‌ن ، لە هەموو سیناریۆ کان یان دا، خۆیان فریشته‌بن و ئەوانەی له گه‌ڵ مه‌زاجی عەقڵی ئه‌وان دا نه‌بێ ،دای ده‌پاچن.
لە زمانی ژەهرادا هیچ هونه‌رێکی قسه‌کردن و ئەتکێتی کۆمەڵایەتی نابیسترێ؟
ته‌نیا پزیشک و پسپۆڕانی ده‌رووونی و توێژەری ده‌روونی ده‌توانن. بڕیار له سه‌ر ئه‌و دەروونە ژەهراویانە بدەن وجۆری نه‌خۆشییه ده‌رونیه‌کانیان دیاری بکەن.
گەر هه‌موو هه‌وڵ و توانا کانمان له بواری یاسایی وکۆمه‌ڵایه‌تی و.ئاینی و کلتووریی بخه‌ینه گه‌ر، بەزمانێکی ره‌خنه‌ی لۆژیکانه, دەست بخەینە سەر هەڵەکان.
دەبێ بە تێڕوانینی ن‌و ێوە. بڕوانینە دیاردە نەشیاوەکان و دووربین لە زمانە ژەهراوییەی زیان به کۆمەڵگە مان ده‌گه‌یه‌نێ ئەرکی هەموو مانە ، په‌یره‌وی ئەتەکێتی قسە کردن و ره‌وشتی هونەری قسه کردن و نوسین بکه‌ین
بۆ ئه‌وه‌ی زمانی ژەهر، نه‌بن به کلتوور.