ئەگەر ئەو دەربڕینە هاننەدات بۆ توندوتیژی یان تاوان، پرسیارێکی گەورە لەسەر پاراستنی مافی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان دروست دەکات. ئازادی دەربڕین مافێکە کە لە یاسا نێودەوڵەتییەکاندا پارێزراوە، لەوانەش ماددەی ١٩ی ڕاگەیەننامەی جیهانی مافی مرۆڤ و پەیماننامەی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەکان.
لە کەیسی بەهار عەلی، هەرچەندە ئێستا بە کەفالەت ئازاد کراوە، بەڵام هەبوونی فەرمانی دەستگیرکردن بەهۆی دەربڕینی بۆچوون، لەگفتوگۆیەکی بەڕنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا پەیامێکی نادروست بۆ هەموو ئەو کەسانە دەگەێنێت کە دەیانەوێت بە شێوەیەکی مەدەنیانە دەنگیان بەرز بکەنەوەو داکۆکی لەمافی مرۆڤ و مافی خۆیان بکەن. دادپەروەری یاسایی ئەوە ناگەیەنێت کە دادگا ببێتە ئامڕازێک بۆ ترساندن یان سەکوتکردن و بێدەنگکردنی رەخنەگران و بۆچونی جیاواز، بەڵکو دەبێت شوێنێک بێت بۆ پاراستنی ماف و ئازادییەکان.
ئەگەر دەوڵەت باوەڕی بە دەسەڵاتی یاسا هەیە، پێویستە بە یەک شێوە مامەڵە لەگەڵ هەموو کەس بکات، نەک ئەوەی کێی بیەوێت، بیەوێت کێ رازی بکات یاسا سەروەر بێت. هەروەها، بۆ سنووردارکردنی ئازادی را دەربڕین، پێویستە رەچاوی پەیماننامە نێودەوڵەتیەکان بکرێت کەپێچەوانەیەتی.
وەک داکۆکیکارێک لەمافی مرۆڤ و مافی ژنان، دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ دەنگی هاوڕێ وچالاکوانی ژنان بەهار عەلی داوا دەکەم کە مافی دەربڕینی بۆچوونی هەموو هاوڵاتییەک بپارێزرێت، بەهێزبوون و بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگا بە سەرکوتکردن و بێدەنگکردنی دەنگە جیاوازەکان نییە، بەڵکو بە پاراستنی ماف و ئازادییەکانە.
دادپەروەری یاسایی پێویسته ببێتە قەڵغانێک بۆ پاراستنی مافەکان، نەک ئامڕازێک بۆ سنووردارکردنیان، بێ ماف کردنیان.
#دادپەروەری_یاسایی_بۆ_بەهار_عەلی