دوای تێپه‌ڕبوونی (56) رۆژ به‌سه‌ر دوا دیداریان ئه‌مڕۆ (20 ته‌مموزی 2026) جارێكی دیكه شاندی "ئیمرالی" سه‌ردانی ئۆجالان ده‌كاته‌وه. بۆ نه‌هێشتنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پرۆسهكەش كه چه‌ند مانگێكه تووشی بنبه‌ستبوون بووه دیداری ئه‌مرۆ به گرنگ و پڕ بایه‌خ وه‌سف ده‌كرێت.
له مانگه‌كانی به‌هاری (2026) پڕۆسه‌ی ئاشتی كه توركیا ناوی لێناوه (توركیای بێ تیرۆر) دووچاری بنبه‌ستبوون و چه‌قین بووه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ مكوربوونی هه‌ردوولا (قه‌ندیل و ئۆجالان) ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانیان.
توركیا پێیوایه یاسای "مافی هیوا" ئۆجالان ناگرێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی ئاشتی له كۆتایه‌كانی ساڵی 2024، سه‌رانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ناویشیاندا "ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی" سه‌رۆكی پارتی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رست "مه‌هه‌په" رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ربێت و ئۆجالان بزوتنه‌وه‌كه‌ی (پارتی كرێكارانی كوردستان) رازی بكات به وازهێنان له خه‌باتی چه‌كداری و خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، ئه‌وه مافی "هیوا" ده‌یگرێته‌وه.
به گوێره‌ی یاساكانی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا "ئاهیمه" هه‌ر بهندیكراوێك كه ماوه‌ی 20 ساڵی ژیانی له زیندان به‌سه‌ر بردبێت، بۆی هه‌یه دووباره پێداچوونه‌وه به بڕیاری سزادانهكهیدا بكرێت و له ئه‌نجامدا یان ئازاد بكرێت یان به‌گوێره‌ی یاسای به‌ندكراوی مه‌رجدار له زینداندا بمێنێته‌وه.
له ئێستادا وه‌زاره‌تی دادی توركیا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای "مافی هیوا" ده‌بێت یاسای سزای توركیا هه‌موار بكرێته‌وه و له ئێستاشدا ئه‌مه ناكرێت. ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێ له جیاتی جێبه‌جێكردنی مافی هیوا، ئۆجالان له زیندان ده‌ستكراوه ده‌بێت و رێگا به پارێزه‌ر، رۆژنامه‌نووس و سیاسه‌تمه‌داران ده‌درێت سه‌ردانی بكهنو تێڕوانین و بۆچوونه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه بگوازنه‌وه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا بزوتنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی (دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌كه‌كه خۆی وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی ئازادی ناوزه‌ند ده‌كات)، مكوڕه له‌سه‌ر ئازادی جه‌سته‌یی ئۆجالان و پێیوایه پرۆسه‌كه به‌بێ ئازادی ئۆجالان ناچێته‌سه‌ر. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له دیداری ئه‌مجاره‌ی ئیمرالی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه گفتوگۆ بكرێت و هه‌ردوو له‌سه‌ر فۆڕمیلهیهكی هاوبه‌ش بگه‌نه رێككه‌وتن.
ناكۆكیه‌كی دیكه‌ی نێوان هه‌ردوولا په‌یوه‌سته به‌سه‌ركرده‌كانی قه‌ندیل، ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت له توركیا رازینین كه ئه‌و سه‌ركردانه بخرێنه ناو پڕۆسه‌ی به یاساییكردنی پڕۆسه‌ی ئاشتی. جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ركردانه په‌شێویی ناوخۆیی لێده‌كه‌وێته‌وه، كۆمه‌ڵگا رێگا به گه‌ڕانه‌وه‌یان ئه‌وان نادات. ئۆجالان بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م ئاسته‌نگه له یاداشتێكی حه‌وت بڕگه‌یی كه له دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شاندنی ئیمرالی له 24 ئایاری 2026 ئه‌نجامی دابوو داوای كردووه، پڕۆسه‌كه ئه‌و سه‌ركردانه بگرێته‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و سه‌ركرده‌كانی رازی ده‌كات تا ماوه‌یه‌ك نه‌گه‌ڕێنه‌وه توركیا و له وڵاتێكی ئه‌وروپی بمێنه‌وه. هێشتا دیارنیه ده‌وڵه‌ت به فڕۆمیله پێشنیاره‌كه‌ی ئۆجالان رازی بووه یان نا. له‌لای خۆشیه‌وه (قه‌ندیل) مكوڕه كه ده‌بێت یاسای گه‌ڕانه‌وه هه‌مووان بێ جیاوازی له‌خۆ بگرێت.
ناكۆكی سێیه‌می هه‌ردوولاش په‌یوه‌سته به‌و فه‌رمانده و كادیرانی كه به‌شداریان له چاڵاكی سه‌ربازی كردووه، به گوێره‌ی ده‌وڵه‌ت بوونه‌ته هۆی خوێن رشتنی سه‌ربازانی توركیا و زیان گه‌یاندن به ده‌وڵه‌ت. توركیا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه كه ژماره‌یان (300 – 400) كه‌سه، داوا ده‌كات ئه‌وانه دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان به پرۆسه‌یه‌كی دادگاییكردنتێپهڕبكرێن و ماوه‌یه‌ك له زیندان بمێنه‌وه. به‌لام بزوتنه‌وه‌ی كوردی سه‌رتاپای ئه‌م داوایه‌ی توركیا ره‌تده‌كاته‌وه، پێیوایه پڕۆسه‌ی دادگاییكردن ناكۆكه له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی پڕۆسه‌ی ئاشتی و لێبورده‌یی.
ئه‌مڕۆ (20 ته‌مموزی 2026) قه‌ندیل به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌ریی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی، به‌ر له چوونی شاندی ئیمڕالی و دیداریان له‌گه‌ل ئۆجالان، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه ده‌ڵێـت:" هەریاسایەك بۆ چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا دەربچێت و ئازادیی جەستەیی عەبدولڵا ئۆجەلان و مافی بەشداریی سیاسی بۆ سەرکردایەتی و شەڕڤانانی بزووتنەوەکە لەخۆ نەگرێت، مانای تێکدانی پرۆسەی ئاشتییە، جەختیش دەکاتەوە کە پێویستە ئۆجەلان وەك ئەکتەری سەرەکیی پرۆسەکە بناسرێت".
پێده‌چێت ئه‌م به‌یاننامه‌ی قه‌ندیل به‌ر له دیداری ئیمرالی، بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی ئۆجالان بێت له كاتی گفتوگۆكردنی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و زه‌مینه خۆشكردن بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی فۆڕمیلهی هاوبه‌ش بێت. به گوێره‌ی زانیاریه‌كان له رۆژی (2 ته‌مموزی 2026) كاتێك بۆ دیداری بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئیبراهیم كاڵن (راوێژكاری ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا) سه‌ردانی سلێمانی كردووه، چاوی به هه‌ریه‌ك له (سه‌بری ئۆك و به‌سه هۆزات) هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی دیاری بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كه‌وتووه و له‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كانی پڕۆسه‌ی ئاشتی نێوانیان هه‌ردوولا گفتوگۆیان كردبێت.
له ئێستادا گفتوگۆ له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی كه له كۆتایی 2024 ده‌ستی پێكردووه، گفتوگۆ و خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆر هه‌یه. دوران كاڵكان سه‌ركرده‌ی دیاری بزوتنه‌وه‌ی كوردی له قه‌ندیل له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسی تورك روشه‌ن چاكیر له‌باره‌ی چاره‌نووسی پڕۆسه‌كه ده‌ڵێت:" پڕۆسه‌ی ئه‌مجاره تێكناچێت و ئێمه مكوڕین له‌سه‌ر سه‌رخستنی".
له‌باره‌ی ده‌رنجامی پڕۆسه‌كه و گفتوگۆی ئه‌مڕۆی شاندنی ئیمرالی و ئۆجالان، پرسیارم له یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه كرد كه ئاگاداری پێشوه‌چوون و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پڕۆسه‌كه‌ن، كه ئایا ئه‌مڕۆ كۆتایی به بنهبهستبوونی پڕۆسه‌كه ده‌هێندرێت؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێـت:" ئه‌گه‌ری دۆزینه‌وه و گه‌یشتنی هه‌ردوولا به فۆڕمیلهی هاوبه‌ش زیاتره، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی دۆخی بنبه‌ستبوون. له رۆژانی رابردوو دیدار و گفتوگۆ به رێگای راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ هه‌بووه. ره‌نگه ئه‌م دیدارانه به‌سته‌ڵه‌كی نێوان هه‌ردوولا بتوێنه‌وه".