له‌سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی فۆتۆگرافی‌و ئه‌و فۆرمه ته‌کنیکیانه‌ی پێیه‌وه په‌یوه‌ستن بۆ زۆرکردنی وێنه، ده‌رباره‌ی داڕزانو له‌ناوچوونی کولتوری خوێندنه‌وه قسه‌ده‌کرێ : فۆرمه تازه‌کانی وێنه‌و به‌تایبه‌تی وێنه‌ی فۆتۆگرافی وه‌کو ته‌واوکه‌رێکی ساده‌ی قسهکردنو ئاخاوتن نههاتونهتهپێشهوه، به‌ڵکو زۆرزیاتر هه‌وڵده‌ده‌ن ئاخاوتن(زمان) وه‌کو که‌ره‌سه‌یه‌کی گرنگی گهێنهری مانا بۆ تێگهیشتنو پشکنینی واقیع جێگهبگرنهوه، بۆ ژمارهیهکیزۆر له‌خه‌ڵکانی ئه‌مریکا بینین له‌بری خوێندنه‌وه بۆته بناغه‌یه‌کی پته‌وی قه‌ناعه‌ته‌کانیان (پۆستمان).
ته‌له‌فزیۆن به‌ڕای پۆستمان به‌تایبه‌تی بۆیه وه‌کو په‌لامارێک بۆسه‌ر کولتوری نوسین ده‌بینرێت، چونکه ئه‌و پارچه‌ی دونیایه‌کی پارچه‌پارچه‌کراو به‌دابڕاوی پێشکه‌شده‌کات، له‌کاتێکدا کتێبی چاپکراو نزیکه‌ی هه‌موو ئهوخهسڵهتانه به‌هێزده‌کات که بۆ گفتوگۆی داهێنه‌رانه پێویستن : (توانایه‌کی به‌رز بۆلێکدانه‌وه‌ی مانا‌و تێگه‌یشتن، هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رز بۆ عهقڵو ڕێکوپێکی، دوورکه‌وتنه‌وه له نێواندژیه‌کانی ناوخۆی خودی مرۆڤ، هه‌بونی توانای خۆبه‌دوور گرتن‌و بابه‌تیبون، توانای چاوه‌ڕوانکردن بۆ وه‌ڵامی کۆتایی). ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی مشتومڕکردنو بیروڕاگۆڕینه‌وه‌یه ئێستا ته‌له‌فزیۆن کۆتاییپێدههێنێت. سه‌رکه‌وتنه گه‌وره‌و به‌رده‌وامه‌کانی ته‌له‌فزیۆن ده‌بێته‌هۆی پوکانه‌وه‌و له‌ناو چوونی کولتوری کتێب، چونکه خوێندنه‌وه پێویستی به ئهکتیڤبونو ماندوبونێکی زیاتر هه‌یه وه‌ک له ته‌له‌فزیۆن.
په‌یوه‌ندیدار به‌وجۆره ڕه‌خنه کولتوریه‌وه – بێگوێدانه ئه‌وه‌ی میدیاکان یه‌کدی ته‌واوده‌که‌ن – که هه‌میشه به‌گومان بوه له‌به‌رامبه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه تازهکانداو له‌م سه‌ده‌یه‌ی ئێمه‌شدا ته‌له‌فزیۆن وه‌کو میدیایه‌کی تازه‌ی بێکهڵکو سود ده‌بینێت.له‌به‌رئه‌وه‌ی دووسه‌دساڵ لهمهوپێش گوتاریتهوساویو ڕه‌خنه‌ئامێز دژی حهزووئارهزووی خوێندنه‌وه‌و ئالوده‌بونی خوێندنه‌وه‌و په‌تای خوێندنه‌وه ده‌نوسران، پێنجسه‌دساڵ لهمهوپێش مرۆڤ له‌داهێنانی چاپی کتێب‌دا مه‌ترسی زۆرگه‌وره‌ی ده‌بینی بۆسه‌ر مرۆڤایه‌تی، وه‌ته‌نانه‌ت له‌سه‌ده‌ی چوارهه‌می پێشزایندا پلاتۆن ڕه‌خنه‌گرانه له‌سه‌ر وشه‌ی نوسراو دواوه. له وتووێژه‌که‌یدا (فایدرۆس) بهسۆکرات ده‌ڵێت : ئه‌م داهێنانه ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی قوتابیه‌کان له‌ناخیاندا تهمبهڵببنو بیرچوونه‌وه‌یان زیادبکات، چونکه ئیدی هیچیدی مێشکیان به‌کارناهێنن، چونکه به‌هۆی متمانه‌یانه‌وه به‌نوسین، هه‌وڵی وه‌بیرهێنانه‌وه به‌هۆی شتی نامۆوه ده‌ده‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیان نه‌ک به‌هێزو توانای ناوخۆیان.
ئایا ئێستا مرۆڤ له‌ئاماره ئه‌زمونیه کۆکراوه‌کانه‌وه له‌سه‌ر تهلهفزیۆنو سلوکی خوێندنه‌وه ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی ئه‌و دووفۆرمهی کۆمونیکه‌یشن بۆیه‌کدی چ ئاڕاسته‌یه‌ک ده‌بینێت ؟.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان تهلهفزیۆنو ڕۆژنامه ده‌گرێته‌وه، ده‌توانرێ به‌گشتی پێکه‌وه‌ژیانێکی سه‌رکه‌وتوانه‌یان ببینرێت. بۆنمونه له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی درێژخایه‌نی ئه‌ڵمانیدا که‌تیایدا ساڵی١٩٥٣ له‌گه‌ڵ ساڵی١٩٧٩ به‌راوورد ده‌کرێ که‌واته ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی ته‌له‌فزیۆن سه‌رکه‌وتنه‌کانی خۆی به‌ده‌ستده‌هێنا، له‌و ماوه‌ی ٢٦ ساڵه‌دا خوی خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه ڕوونوئاشکرا زیادیکردوه، هه‌روه‌ها لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی درێژخایهنیدی ساڵی (١٩٦٤- ١٩٨٥) ئاشکرای ده‌کات که ڕۆژانه ته‌رخانکردنی کات بۆ خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه به‌درێژیی نیوسه‌عاتی ته‌واو بۆمایهی سه‌رسوڕمان به‌چه‌سپاوی ماوه‌ته‌وه. وه‌ئه‌وه تاکو ساڵی نه‌وه‌ده‌کانیش ههرگۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتوه هه‌رچه‌نده سه‌رجه‌می کاتی ته‌رخانکراو بۆ به‌کارهێنانی میدیا له‌ساڵی شه‌سته‌کانه‌وه له سێ سه‌عاته‌وه بۆ پێنجسهعاتونیو ڕۆژانه درێژبۆته‌وه.
بۆ نه‌مساش هه‌مان ئه‌وجۆره په‌ره‌سه‌ندنه به‌دیده‌کرێ، هه‌روه‌ها لێره‌ش مه‌دای بڵاوبونه‌وه‌ی ڕۆژنامه به‌درێژایی ده‌یانساڵ له‌سه‌خۆ زیادیکردوه. وه‌ئه‌وه‌ی ماوه‌ی خوێندنه‌وه ده‌گرێته‌وه، نه‌مساویه‌کان تاکو نزیک کۆتایی ساڵی نه‌وه‌ده‌کان ته‌نانه‌ت ڕۆژانه ٣٧ ده‌قیقه‌یان بۆ خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه ته‌رخانکردوه. ئه‌وه‌ی به‌تایبه‌تی جێی ئاماژه پێدانه ئه‌وه‌یه که یه‌که‌مین جیل که له گه‌نجێتی خۆیدا ته‌له‌فزیۆنی بینیوه – واته جیلی ته‌له‌فزیۆن – نه‌ک هه‌رته‌نها له‌ناو ههمووگروپهکانیدیدا کهمترینکات ڕووده‌کاته شاشه‌ی ئه‌و میدیایه، به‌ڵکو له‌سه‌رئه‌وه‌شه‌وه به‌ڕێژه‌یه‌کی لهسهرومامناوهندهوه ڕۆژنامه به‌کارده‌هێنێت. وێڕای ئه‌وگومانه پاساودارو ڕاستانهش ئه‌مانه حه‌قیقه‌تن که مرۆڤ ناتوانێت پشتگوێیانبخات.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش که په‌یوه‌ندیی بهکتێبهوه هه‌یه گه‌شبینی ده‌بینرێت. بازاڕی کتێب ده‌مێکه وه‌کو بازاڕێکی په‌ره سه‌ندوو ده‌رکه‌وتوه. بۆنمونه له نه‌مسا ته‌نها پێنجیه‌کی کۆمه‌ڵگا هیچ کتێبێک بۆ پێداویستی خۆی ناکڕێت. بهپێچهوا نه‌وه مرۆڤ ده‌توانێت به‌دڵنیاییه‌وه ڕێژه‌ی ١٢٪ وه‌کو زۆرکڕیار نیشانهبکات : ئه‌وانه یانزهکتێبو زیاتر (وه ٤٪ یان ٢١ کتێب‌و زیاتر) له‌ساڵێکدا ده‌کڕن. گروپی کڕیاری ٦ تاکو ١٠ کتێب به‌ڕێژه‌ی ١٨٪ گروپێکی گه‌وره‌ن، له‌کاتێکدا زیادله ٥٠٪ ی خه‌ڵک ١ تاکو ٥ کتێب له‌ساڵێکدا ده‌کڕن.
به‌ڵێ کڕین هێشتاهه‌ر خوێندنه‌وه نیه، به‌ڵام ئاماره ئهکتوێلهکانی نه‌مسا لێره‌شدا ڕوونوئاشکرا ده‌ریده‌خه‌ن : به‌وشێوه‌یه ژماره‌ی کتێبخوێنهری ڕۆژانه له‌ساڵی١٩٧٢ ه‌وه به‌چه‌سپاوی به‌رزبۆته‌وه (له ٨٪ ه‌وه بۆ ١٥٪) وه هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی کتێبخوێنهری هه‌فتانه لهساڵی١٩٩٦/٩٧ له‌به‌رامبه‌ر ١٩٧٢ دا به ڕێژه‌ی ١٣٪ ه‌وه به‌رزبۆته‌وه بۆ ڕێژه‌ی ٤٢٪. خاوه‌ن تۆنه ڕه‌شبینه‌کانی کولتور له‌سه‌ر پاشه‌کشه‌ی زۆریی کتێبخوێندنه‌وه له‌وه‌ده‌چێ لێره‌شدا سهرکهوتونهبن. هه‌رچه‌نده نابێت باز بهسهرئهوهدا بدرێت که جیاوازیی له‌نێوان زۆرخوێنهرو کهمخوێنهردا هه‌یه: به‌وشێوه‌یه بۆنمونه گروپی زۆرکهمخوێنهرهکان زۆرتر سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌که‌ن وه‌ک له زۆرخوێنهرهکان: به‌راورد بهچوارسهعات کتێبخوێندنه‌وه له‌مانگێکدا، دوانزهئهوهنده سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌که‌ن واته ٤٩ سه‌عات له‌مانگێکدا. به‌پێچه‌وانه‌وه زۆرخوێنهرهکان که‌متر به‌دیار شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه داده‌نیشن. به ٣٨سهعات له‌مانگێکدا سه‌یرکردنی ته‌له‌فزیۆنیان ده‌که‌وێته پاش کهمخوێنهرهکانهوهو پاش کتێبخوێندنه‌وه‌ی خۆشیانه‌وه.
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا هه‌ندێک ئاڕاسته به‌ده‌رده‌که‌ون که بناغه به‌ناوبانگه‌که‌ی (مۆر ئه‌ند مۆر) ی له‌لایه‌ن لازارسفێڵدو بێرێڵسۆنو گاودێت ه‌وه دۆزراوه وه‌بیردێنێته‌وه که به‌وپێیه ئه‌وکه‌سانه‌ی یه‌ک میدیا به‌کارده‌هێنن، میدیایدیش زۆر به‌کارده‌هێنن: کتێبخوێنهر بریتینله به‌کارهێنه‌ری میدیایزۆر، وه کتێبخوێنهری ڕۆژانه حه‌زێکی تایبه‌تیان بۆ میدیا هه‌یه بۆبه‌سه‌ربردنی کاتی بهتاڵیوبێئیشی. به‌ڕێژه‌یه‌کی سه‌رو مامناوه‌ند ده‌ڵێن قهوانو سیدیو کاسێتی موزیک‌و گۆڤار‌و ئاساییش کتێب له‌کاتی بێئیشیدا به‌کارده‌هێنن. هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی کۆمپیوته‌ری ناوماڵ به‌کاردێنن له‌کاتی بێئیشیدا زۆر له‌سه‌رو ڕێژه‌ی مامناوه‌نده‌وه‌یه. ئاماره‌کانی نه‌مسا جارێکیدیش پشتگیریی بناغه‌که‌ی (مۆر ئه‌ند مۆر) ده‌که‌نه‌وه به به‌ستنه‌وه‌ی به‌ڕێژه‌یه‌کی سه‌رو مامناوه‌ند به‌ته‌کنۆلۆژیا تازه‌کانه‌وه.
له‌ڕوانگه‌ی گشتی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بۆنمونه نرخاندنی ڕێکاره‌کانی سیاسه‌تی کۆمونیکه‌یشن له‌وانه پشتگیریکردنی خوێندنه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه (سلوکی جۆریی خوێنه‌ر) گرنگیی خۆی هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر مرۆڤ خوێنه‌ره شاره‌زاو به‌تواناکان وه‌کو (خاوه‌ن فیکری نه‌رمی به‌رزتر) ببینێت که بۆنمونه له‌هه‌مانکاتیشدا ده‌توانن ته‌له‌فزیۆن باشتر به‌کاربهێنن وه‌کو میدیایه‌کی زانیاریگهێنهر، وه‌ک لهکهمخوێنهرهکان، ئه‌وکاته گرنگیی گه‌وره‌ی سیاسه‌تی دیموکراتی کولتوری (خوێندنه‌وه) ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌گه‌رچی وه‌کو دیارده‌یه‌کی لاوه‌کیش که‌موکوڕی له‌تواناو زیره‌کیدا به‌هۆی خوێندنه‌وه‌وه (هه‌ڵوه‌شانی کۆمونیکهیشنی) لێده‌که‌وێته‌وه.
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا فریتس ساڵی١٩٨٩ له‌کۆتایی لێکۆڵینه‌وه ئهزمونیهکهیدا ده‌گاته ئه‌وئه‌نجامه‌ی که ئه‌وپرسیاره کورت‌و پوخته‌ی (ئایا خوێندنه‌وه هه‌رده‌مێنێ؟) به (به‌ڵێ) یه‌کی کورتوپوخت بداته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وانه گه‌نجه‌کانن، گه‌وره‌کانی پاشه‌ڕۆژ، که‌خاوه‌نی توانا‌و زیرهکینو به‌گشتی به‌زۆریی کتێب ده‌خوێننه‌وه. له‌مڕوانگه‌یه‌وه (کۆمونیکه یشنێکی ناوخۆیی) ته‌ندروست دروستده‌بێت به‌هۆی به‌گه‌ڕکه‌وتنی لهپاڵیهکو پێکه‌وه‌ی میدیا بینراوو بیستراوو نوسراو‌و کۆمونیکهیشنی نێوان که‌سه‌کانه‌وه. له‌به‌رئه‌وه نابێت میدیای پرینت وه‌کو نێواندژ بۆ میدیا بینراوه‌کان سه‌رنجبدرێت، ئه‌وانه لهپاڵیهکو له‌گه‌ڵیه‌کدا ده‌ژین. ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌کتوێلی خوێنه‌ر له نه‌مسا پشتگیریی ئه‌وبۆچوونه ده‌کات.
تێبینی : ئه‌و ئامارانه‌ی لێره‌دا باسکراون به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتوه هه‌رچه‌نده ئێستا تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌ئه‌وروپا ئه‌و هه‌ڵچوونه گه‌وره‌یه‌ی سه‌ره‌تای له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راوردبکرێت له‌گه‌ڵ لایخۆمان ئه‌وا لایئێمه کاره‌ساته، نه‌بونی پلانوسیاسهتێکی ته‌ندروست بۆ په‌ره‌پێدانی کولتور ئه‌وئه‌نجامه خراپه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه که زۆرکه‌س به‌ئاشکراو خۆشیوشادیهوه دههڵێن بڕۆ کاکه ئێستا کێ کتێب ده‌خوێنێته‌وه).
له‌م سه‌رچاوه‌یه‌وه وه‌رگێڕدراوه:
Roland Burkart, kommunikationswissenschaft, 3 Auflage Wien 1998, s 341- 347