دەربازبوون لە قەیران یان هەڵوەشانەوەی هەرێم؟

ئارێز عەبدولآ
هەرێمی کوردستان بەناو قەیرانێکی سیاسی ترسناکدا  تێدەپەڕێ. هەرچەندە قەیرانەکە گەورەیە، بەڵام چەندین رێگای دەربازبوونیش هەن، ئەگەر یەکێک لەوانە بگیرێتە بەر ئەوا دەتوانین ئەم قۆناغە ناهەموارە تێپەڕێنین:

- رێککەوتنی هەموو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان لەسەر پێکهێنانی کابینەیەکی فراوانی نیشتیمانی.

- رێککەوتنی یەکێتی و نەوەی نوێ و پارتی.

- رێکەوتتنی یەکێتی و پارتی لەسەر پێکهێنانی حکومەت لە لایەن کەسایەتیەکی نە یەکێتی و نە پارتی.

ئەگەر  ئەم سێ رێگایەش لەبەر چاو ناگیرێن، ئەوا مانەوە بەم شێوەیە کورترین و ئاسانترین رێگای هەڵوەشاندنەوەی هەرێمە !
ئەوەش بەڵگەی ناشایستەیی و بێباکی بەڕێوەبەرانی ئەم وڵاتەیە!

25/07/2026




وتارەکانی تری نوسەر