زۆر جار تاموچێژ له‌و په‌ندو چیرۆكانه وه‌رده‌گرم
كه ده‌یانخوێنمه‌وه، ئه‌مجاره‌یان له به‌سه‌رهاتی چیرۆكی حه‌زره‌تی ئه‌یوب لێكچونێكی
جوانم له نێوان ئه‌م زاته پیرۆزه‌و پارتیماندا به‌رجه‌سته كرد، چونكه له‌و قه‌ناعه‌ته‌دام
كه‌پارتیش وه‌ك حه‌زره‌تی ئه‌یوب به مێژوویه‌كی پڕ له ههورازو نشێو گوزه‌ری كردووه‌و
ده‌رده‌سه‌ری و میحنه‌تی زۆری كێشاوه تاوه‌كو به‌م رۆژه‌ی گه‌یاندوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
ڕۆژێك له ڕۆژان چۆكی بۆ دۆژمنان و داگیركه‌رانی كور دانه‌داوه، ئه‌مه‌ش له‌و قه‌ناعه‌ته‌وه
سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه پارتی له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی پته‌وه دامه‌زراوه‌و حیزبی شه‌وو
رۆژێك نییه، حیزبی ته‌كه‌تول و باڵ باڵێنه نییه، حیزبی محلیش نییه، حیزبێك نییه
له هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه بترسێ، ئه‌و حیزبه‌ش نییه ببیته ده‌سكه‌لای ئه‌م و ئه‌و
....به‌ڵكو پارتی حیزبی ڕه‌گ و ڕیشه‌یه و حیزبی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه‌تی، كه ئه‌سته‌مه
ده‌ست به‌رداری بن.....
بۆیه ده‌ڵێم پارتی چه‌شنی حه‌زره‌تی ئه‌یوبه،
چونكه حه‌زره‌تی ئه‌یوبیش خودان چەندین كوڕ‌و كچ بوو ... سامان و مه‌ڕو ماڵاتێكی زۆری
هه‌بوو ... 70 ساڵیش له‌سه‌ر ئه‌م ژیانه بوو، كه‌چی له كتوپڕ خودای گه‌وره هه‌موو
مناڵه‌كانی لێ سه‌نده‌وه - دوای ئه‌وه گشت سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی لێ سه‌نده‌وه
- دوای ئه‌وه‌ش توشی نه‌خۆشیه‌ك بوو خه‌ڵكی بێ چاره‌بوون له خۆیان دووریان خسته‌وه،
18 ساڵ به‌و ناڕه‌حه‌تیه مایه‌وه ...بۆ یه‌كجار له ڕووی نه‌هات بڵێ خوایه شیفام
بده .... هه‌تا خێزانه‌كه‌ی پێی گوت : تۆ یه‌ك جار داوا له خوا بكه من دڵنیام خوای
په‌روه‌ردگار شیفات ئه‌دا ... ئه‌یوبیش پێی فه‌رموو : ( عه‌یبه‌یه‌و شه‌رمه‌زاریه
70 ساڵ له ناو نیعمه‌ت و به‌روبووم ژیاندوومی .. ئێستاش 70 ساڵ له ناڕه‌حه‌تی و ئازار
سه‌بر نه‌گرم !!
له كۆتایدا خوای گه‌وره شیفای بۆ نارد و كردیه‌وه
به خاوه‌نی زیاترلەكچ و كوڕ و سه‌ر و سامانێكی زۆر زیاتری پێ به‌خشییه‌وه....
ئیدی ئه‌مه په‌یامێكه بۆ كاڵفامه‌كان، ئه‌وانه‌ی
هێشتا له موعجیزه‌ی گه‌نجایه‌تی و جاحێلی پارتی حاڵی نه‌بوونه و به خه‌یاڵ پڵاوی
خۆیان نوخشه بۆ گریمانه‌ی كۆتایی مێژویی پارتی داده‌رێژن، لێره‌وه پێیان ده‌ڵێین:
پارتی خۆراكی ئێوه نییه و پارتی قۆناغی سه‌بری ئه‌یوبی تێپه‌راندووه، بۆیه واچاكتره
به‌ر له‌وه‌ی بیر له شتی واناجۆر بكه‌نه‌وه، چاكتره ته‌لقین بۆ مه‌رگی پێشوه‌خته‌ی
خۆتان بخوێنن ....