عەبە..

پشکۆ ناکام
چەن ساڵێک لەمەو پێش بۆ چێژ وەرگرتن لە گەرمای خۆر ، بە خاو  و خێزانەوە  وەکی برێی  سەفەرێکی ئیسپانیا ناوچەی "ئیلمێریا" مان کرد ، لە نزیک ئوتێلەکە  قەڵایەکی کۆن لەسەر گردێک بوو کە هەم کەنیسە و هەم مۆزەخانەیەکی مێژوویی بوو ، کە چووم تەماشام کرد بینیم مۆمیای کەسێکی لێیە کە دیارە پاشا و فەرمانڕەواکانی کۆنی ناوچەکە بوون ، ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام مۆمیای کەسێکی مۆنی چاو قووڵ بوو کە کەللەسەرێکی بەدەستەوە بوو بە دەستەکەی تریشی شمشێرێک ، کە پرسیارم کرد ئەمە کێیە ؟ گەر چی نە ئیگکیزییەکەی بەندە و نە  ئە خانمەی پرسیارەکەم لێژرد وابوو بێ زۆر لە خۆ کەردن لە یەکتری تێبگەین..! خانمەکە ووتی : ئەمە مۆمیا پەیکەری دوا جەللادی ئەم ناوچەیەیە و ناوێکی ووت کە لە بیرم نەماوە ، ووتم ئاخر چۆن مۆمیا بۆ پیاو کوژ ئەکرێ ! بە کەمێ پێکەنینەوە ووتی : "ئەمە مێژووی ئێمەیە لەم ناوچەیە ، مێژوو هەم پیاوی  چاک و هەم پیاوی خراپیشی  ئەگرێتە خۆ ، گرنگ ئەوەیە ئەمڕۆ جەللادمان نەبێ...." دەمێکە ئەم ڕوونکردنەوەیە وای لێکردووم کە منیش دەربارەی نووسینەوەی مێژووی خۆمان " بە چاک و خراپییەوە" لە چوارچێوەی ووتارێکا شتێ بنووسم..

..... ئێمە وەک کورد ، ئیتر چی ناو ئەنێ ی بنێ میللەت ، نەتەوە ، کۆمەڵگا ...تا ئێستا مێژووی ڕابردووی خۆمان بەدەستی  خۆمان وەک خۆی مەوزوعی و زانستیانە نەنووسیوەتەوە و  وەک میللەتانی تر نەمان کردوە بە ئارشیف بۆ خۆمان و دۆست و نەناسەکانیش، هەرلایە و چۆن لە پەرژەوەنی خۆیایەتی و ئاگرە سوورە لە خۆم دوورە کەمێکی لێ باس ئەکا ، زۆر دوور نەڕۆین ئێمەی خەڵکی سلێمانی شانازی بە دامەرێنەری شارەکەمان "بابانەکان" وە ئەکەین ، بەڵام تەنها دروستکردنی سلێمانی هەموو مێژووی ئەوان نیە ، لە سەردەمی بابانیەکان کە باو و باوە گەوەری زۆربەمانن لە کوشت و کوشتار بێ بەش نەبوە ، ئامۆزا ئامۆزای خۆی ، برازا مامی خۆی کوشتوە ، ئەمە لایەنێکی مێژووی ئێمەیە و تەواوکەری لایەنە پۆزەتیڤەکانی ترە کە لە هەموویان دیارتر دروست کردنی شاری سلێمانیە کە دواتر بوو بە ئەستێرە لە ناوچەکەیا

..دیارە ئەم سلێمانییەی ئێستا نا..
ڕووداوی مێژوویی باک گراوندی خۆی هەیە ، ئەو باک گراوندەش ڕەگی خۆی هەیە کە بەستراوەتەوە بەو کەسانەی لەسەر سەکۆی ڕووداوەکەن  ، بە کەسانی ناوخۆیی و خۆماڵییەوە ، باس نەکردنی غەدرە لە مێژوو پێش هەر شتێکی تر ، چواردە ساڵ خەباتی خوێناوی بە"ئاش بەتاڵ" کۆتایی هات ،ئاخۆ ئێستا کێ ئەوێرێ بڵێ :  کەسی یەکەمی بزووتنەوەی ئەیلول ڕۆڵی یەکەمی لەو تراجیدیا یا هەیە ، باک گراوندەکان زۆرن بەڵام ئەوەی "گەڵاڵە" ڕەگە ناوخۆیەکەیتی ،وای لێهاتوە کە ئەم باسکردنە بخەیتە ڕوو یەکسەر ئەڵێن تۆ "جەلالی"ت ، وا ئەزانن بە جەلالی و کەمالی ناوبردنی  کەسێک ئیتر ئەو مێژووە ئەگۆڕن و فڵچە سپییەکەیە... ناونانی ڕووداوێکی وا گەورە بە ئارەزووی کەس و لایەک هیچ لە ناوەڕۆکەکەی ناگۆڕێ ، بڵێ: نسکۆ..ڕینگۆ..هەرەس..چەرەس..ئەم ئاو پیاکردنە هیچ لە قوراسیی و کاریگەری ڕووداوەکە خۆی وەک مێێژوو ناگۆڕێ کە لە فەرهەنگا پێ ی ئەوترێ" ئاش بەتاڵ" و لاپەڕەیەکی تەڵخی گریان بەخشی مێژووەکەمانە کە بەڕاستی ئەبوایە وەک چۆن لە ئەوروپا مێژووی خۆیان چۆن بێ پەراوێز خستن یان چاوپۆشی کردن لە هیچ کەس و لایەک ئەنووسرێتەوە، ئەخوێنرێ ، ئێمەش بە هەمان  شێوە  مێژووی خۆمان بکرادیە بە ئەرشیف
..بەڵام قوڕ بەسەر ئەو تەلەبە و مامۆستایەی نیازی هەیە بێ لابردنی فاریزە و نوقتە باسی مێژووی خەباتی میللەتەکەی خۆی بکا..!..ا
نەتەوەییەکانی لای ئێمە ئەوانەی پێیان وایە  پیتی (ع) عەین لە کوردیا نیە  و ئەبێ بە(ئ) بنووسرێ بۆیە قەلی ، ببورن ئەلی کوردی ئەڵێ"ئولولو لەباتی عولولو" ، وا باس ئەکەن کە ئەگەر چوار کەسی تریان لەگەڵا بوایە و هەر بەو ژمارەیە نەبونایە ڕەنگە دەوڵەتی کوردیان دروست بکردایە ، هاوبیر گیان ئێوە دەسەڵاتان نێ کوژرا ەبوو قەسابخانەیەکی وەک "کانی ماسی"تان
كردبوو بە قوتابخانەی بیری نەتەوەیی و ئەوەنەی خەڵکی بێ دیفاع و نیشتمان پەروەرتان تیرۆر کرد ئەوەنە باسی فیکری خۆتان نەکرد و جا دەسەڵاتی زیاتر و فراوانترتان هەبوایە  وا وەیلا بەحاڵی ئەوەی  نەیوتایە: نە حوشتر حەیوانە و نە خورماش میوەیە..!! سەیر لەوایە کە هەر باسی ئەە  مێژووەی برادەرە نەتەوەییەکان ئەکەی ئەڵێن : ئەوە دیعایەی شیوعێکانە..ئاخر خۆ مێژوو  سابون و شامپۆ نیە بە دیعایە ڕەواجی هەبێ.. ئاخۆ گەر هاوبیرەکان بناغەیەکی فیکری مەنتقی و جەماوەری پتەوییان هەبوایە نە ئەکرا  لە ڕێکخراوێکی لۆکاڵی یەک دوو گەڕەکی سلێمانی تێبەپەڕینایە ؟ ئەمە مێژووی ئەوانە و هەموو میللەتێک پێویستی بە خەڵکانی نەتەوەیی هەیە بەڵام بەو  مێژوویەی ئەوانەی لای خۆمان ، ئەو  مێژووەش سەرئەنجامی کردار و ڕەگە ناوخۆییەکانی  ئەوانە ، مێژووی ئەوان فەرشێ نیە من چنیبێتم ، ئەوان چنیویانە................

.... جارێکیان فەرمانبەرێکی بەنزینخانە کۆنەکەی سلێمانی بەدەست پۆلیسێکەوە ئەبێ لەسەر دزی ئەمری گرتنی هەبوە ، لە ڕێگا برادەرێکی ئەیبینێ ئەڵێ: ها فڵان ئەوە خێرە  ئەتبەن بۆ سەرا؟
ئەویش جوابی ئەیاتەوە :غێر کوردایەتی... جا غێر کوردایەتی هەرگیز ڕێ لە ڕووداوە مێژوویەکان وەک خۆیان ناگرن ، غێر کوردایەتی تا سەرا  بڕ ئەکا ، ئیتر لەوێ"غێر دزی"  دەسەت پێ ئەکا ، شاردنەوە  و پەردەپۆش کردنی مێژوو هەر لای ئەوانەی ترسیان لە ڕەگە نێگەتیڤەکانی خۆیان لە ڕووداوە مێژووییەکانا هەیە ، ڕۆڵی ئەوان لە تراجیدیا و کارەساتەکانا لای خۆیان"غێر کوردایەتی"یەکەیە  و لای خەڵک و لە ناو دێڕەکانی مێژوو " غێر دزی" یەکەیە..

ئیسلامییەکانی کوردستان بە هەر چوار باڵ و ملە قورتەکەیەوە سەلەفی، وەهاب، داعش ، قاعیدە ،  زۆر باس لەوە ئەکەن کە کورد خۆی خۆ بەخش و ئارەزوومەند و بە سنگی فراوانەوە بوە بە موسڵمان !! بەكام ئەوە مێژووە پێمان ئەڵێ چۆن"ئەبو عوبەیدەی جەڕاح"  لە هێرشێکی بەڕبەڕیانەی سوپای قوڕەیشا بۆسەر ناوچەی شارەزوور بەدەستی خەڵکی بەرگریکەری  هەڵەبجەی ئێستا  کوژرا ،زۆریش جێ ی داخە ئێستا   ئەو شوێنەی ئەوی  لێ کوژرا پێ ی ئەووترێ عەبابیلێ ،،!! یان ئەو کوشتارە زۆرەی سوپای قوڕەیش لە ناوچەی پشدەر کردوویەتی ، هەموو ئەوانەی لەو سوپایە کوژراون لە دۆڵێکا نێژراون ناویان ناوە "دۆڵی شەهیدان" ئەو کورد و خەڵکەی ناوچەکەش کە بەرگریان لە خۆیان کرد و نەیانویست بە زۆر ببن بە موسڵمان ، ئەوانە لە چەن چاڵێکا نێژران و سوپای قوڕەیش فەتوای بڵاو کردەوە کە ئەو چاڵانە شەیتانی لێبوە و هەر چی لەوێوە ڕۆشت ئەبێ حەوت بەردی تێگرێ!! ئەمەیە کۆمیدیای دین و مێژوو کە وەک خۆی نەنووسرێتەوە ، جگە لەوەی بەهەزاران کوردی ئەوسەردەمە بەشدارییان لە سوپای فارسا کرد کاتێ"کوروش ،" نەیویست بچێتە ژێر باری بەزۆر تەسلیم و ئیسلام بوونی و بەرگریەکی بێ وێنەی کرد ، خۆ ئەم مێژووە مونافیق و مولحیدەکان نەیانووسیوەتەوە ، بەڵکو ڕووداوی مێژووین و بە ئارایشتی ئیسلامیەکان  نە جوان ئەکرێ نە لەگەڵ  ڕۆژگارا  کاڵ ئەبێتەوە.. رووداوەکان کە مێژوو کرد بوون هیچ  شەڕواڵ سێ ڕوبعییەک  ناتوانێ پیتێکی بگۆڕێ ، بە دڵت نیە ئەمە جیایە ، بەڵام هیچ ئەملا و لا  و  ڕا  و ڕێویەک سوودی نیە، بڕوا بکەن..شەو هەر شەوە چەن جلی سپی لەبەرکەی ، بشتەوێ ڕۆژ تاریک بکەی سەد جل و کەوای ڕەش لەبەر کەی دونیا ڕووناکە ، ئەوەش جیاوازیە لە نێوان ئەوانەی لە مێژوو  تێئەگەن و ئەوانەی تێ ناگان ،، وەک جیاوازی شەو و ڕۆژ....
مێژوو قۆناغ و سەردەمی تەواوکەری یەکتریە ، بەڵام تۆ کە ترست هەیە لەوەی کە دوێنێ 
ڕووی یا چی و چ کارە بوی ، بڕوات هەبێ باز بەسەر دووسەد لاپەڕەیا بەیت هەر  پێت ئەووترێ و ئەزانرێ کەی  یەکەم بازت یا.....یان ئەوەتا کورد پێویستی بە ئارشیف و مێژوو نیە ، توڕەهاتن و خوا کەریمە ئیش هەر ئەڕوا،  ئەمەش وەک بازەکەی عەبە شەکەنەیە :
نە  لە  تەنەکەکە  یەتە خوارێ ، نە باز ئەیا عەبە..

11/01/2023



وتارەکانی تری نوسەر