هەرنا لەسەر دارستانەکان وەرنەدەنگ!

ئارێز عەبدولآ
بڕين و دزينی دار و درەختی دارستانە خۆڕسکەکانی بادينان لە لايەن دەوڵەتی تورکيا تاوانێکە بێ تەمومژ و لە چەندين کەناليش پشتڕاستکراوەتەوە.

خودايە ئەو هەموو ڕك و کينەيەی دەوڵەتی تورکيا بەرامبەر بە کورد و کوردستان بۆچی و تاکەی؟!

هەر لە بادينان نا، بگرە لە ڕۆژئاواش دار زەيتونە تەمەن دەيان ساڵەکانی کوردان لە ڕەگەوە هەڵدەکێشێ و بە سەوزی يان وشکی دەياندزێ!

لەوەش زياتر خەڵکی عەرەب و تورکمانە تيروريستەکان لە ناو ماڵ و حال و سەر زەوی حەڕام نيشتەجێ دەکا!

لەوێ دار زەيتون و لێرەش رەز و باخ و گوێز و هەنجير دەسوتێنێ، لە کاتێکدا خوای مەزن لە قوڕئانی پيرۆز بە التين و الزيتون سوێند بە زەيتون و هەنجيران دەخوا و حکومەتی ئەردۆگانيش  لای خۆی ئيسلام و ئيسلاميە!

ئيستا لای هەمووان ڕوونە، کە پلان و پيلانەکانی تورکيا  لە بەگژداچوونەوەی  پەکەکە زۆر گەورەترن، کەواتە  بێ دەنگی تاکەی ؟
بڕين و سوتاندن و دزينی دارستانە سروشتيەکان بە بڕيار و پلان تاوانێکی گەورە و نێودەوڵەتييە.

بێ دەنگ بوونی هەردوو حکوموتی هەرێم و بەغدا لە ئاست ئەو تاوانە بێ مانا و بێ پاساوە و خۆگێلکردن و بێباکی بەرامبەر بەستەم واتای بەشداری نەبێ، هيچی تر ناگەيەنێ.

31/05/2021



وتارەکانی تری نوسەر