لە شاری هەولێر كەسێك بە تۆمەتی ساختەكردنی پارە دەستگیردەكرێت
پۆلیسی هه‌ولێر ڕایدەگەیەنێت" كەسێك بە تۆمەتی ساختەكردنی پارەی عێراقی دەستگیرکراوە کە له ڕێی ئامێری پرێنتهرهوه پاره‌كەی ساخته كردووه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگه‌یاند" تیمێكی به‌شی نه‌هێشتنی تاوانی ساخته‌كاری، سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر، توانیویانه هاووڵاتییه‌ك ده‌ستگیر بكه‌ن، كه له خوارووی عێراقه‌وه هاتووه و له هه‌ولێر له ڕێی ئامێرێكی پرێنتهرهوه پاره‌ی عێراقی ساخته كردووه".
ئاماژەی بەوەشداوە" ئه‌و كه‌سه ته‌مه‌نی 23 ساڵان بووه و له باشووری عێراقه‌وه هاتووه‌ته هه‌ولێر و له هۆتێلێك نیشته‌جێ بووه، پێویستیی ساخته‌كردنی پاره‌ی وه‌كوو لاپ‌تۆپ و پرێنته‌ر دابین كردووه".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بڕی چوار ملیۆن دینار پاره‌ی عێراقی ساخته كردووه، كه ده هه‌زار دیناری بووه و خستوونیه توێی پاره‌ی دیكه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی ساغیان بكاته‌وه، به‌ڵام توانرا ده‌ستگیر بكرێ و كۆی گشتی كه‌لوپه‌له‌كانیشی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه،لەئێستادا تۆمه‌تباره‌كه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و ڕاده‌ستی یاسا كراوه.
PM:12:15:09/02/2021