وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی فەرمانبەری هەمیشەیی دادەمەزرێنێت

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی فۆرمی دامەزراندنی بەشێک لە دەرچووانی زانکۆ، بڵاوکردەوەو ڕایدەگەیەنێت" پێویستی بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (بەكالۆریوس) هەیە لەبوارەکانی یاسایی". 

 

وەزەارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا فۆڕمێکى دامەزراندنى بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە" پێویستی بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (بەكالۆریوس) هەیە لە تایبەتمەندیەكانی (یاسایی- كارگێری – ژمێریاری) بۆ هەرسێ بەڕێوەبەرایەتیەكانی دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە شارەكانی (هەولێر – سلێمانی – دهۆك) سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارو دەستەبەری كۆمەڵایەتی". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی نێوان (24 بۆ 36) ساڵ بێت.

وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى باسی لەوەشکردووە، پڕكردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی 10 رۆژ لە رێكەوتی 15/3/2021 تا رێكەوتی 25/3/2021.

 

بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە كلیك لەم بەستەرە بكه‌:



AM:10:10:15/03/2021