داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر پێشمه‌رگه‌ راگه‌یاند

ڕێكخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشه‌كه‌ی سه‌ر پێشمه‌رگه‌ راگه‌یاند. 
 
ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌چه‌كداره‌كانمانەوە هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ میحوه‌ری پردێ و ژماره‌یه‌كیان لێ "شه‌هیدكردون".

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١ی ئایار گروپە چەكدارەكانی داعش لەمیحوەری پردێ‌ هێرشیان كردە سەر سەنگەری هێزەكانی پێشمەرگەو شەڕو پێكدادان ڕوویدا، بەھۆی رووبەڕوبوونەوەکە سێ‌ پێشمەرگە شەهید بوون و دوانیش برینداربوون. 


AM:09:08:05/05/2021