سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا بە بۆنەی سەرکەوتنی ئیبراهیم رەئیسی پەیامێکی راگەیاندو داوا دەکات دراوسێیەکی باشبێت.
لەو راگەیاندنەی سەرۆکی هەرێمدا هاتووە" له سه‌رده‌می سه‌رۆكاتیی رەئیسیدا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێیه‌تیی باش و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش زیاتر په‌ره‌یان پێبدرێت و بواره‌كانی هاریكاریی هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ تاران له‌پێناو ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌ردوولا و ناوچه‌كه‌دا، فراوانتر بكرێن."
هەروەها مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لە تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، مه‌سرور بارزانی نووسیویه‌تی: "پیرۆزبایی له ئیبراهیم ره‌ئیسی ده‌كه‌م، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران".
مه‌سرور بارزانی جه‌ختیشی كرده‌وه، "حكومه‌ته‌كه‌م ده‌یه‌وێت كار بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی بكات، كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی و رێزگرتنی هاوبه‌ش بونیات نراون، هه‌روه‌ها له‌پێناو ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه".
ئەمڕۆ شەممە دوای کەمتر لە رۆژێک لە کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئێران، ئەنجامەکان راگەیێندران و ئیبراهیم رەئیسی، بەربژێری نەرتیخوازەکان براوەی هەڵبژاردن بوو و دەبێتە سەرۆککۆماری داهاتووی ئێران.
بەپێی ئەو ئامارانەی عەبدولڕەزا رەحمانی فەزڵی، وەزیری ناوخۆی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی بڵاوکردەوە، لە کۆی ٥٩ ملیۆن و ٣١٠ هەزار و ٣٠٧ دەنگدەر، ٢٨ ملیۆن و ٩٣٣ هەزار و چوار کەس دەنگیان داوە. رێژەی بەشداریکردن 48.8٪.
بەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئێران، ئیبراهیم رەئیسی ١٧ ملیۆن و ٩٢٦ هەزار و ٣٤٥ دەنگی بەدەستهێناوە، دوای ئەو موحسین رەزایی، بەربژێریكی دیکەی نەریتخواز بە ٣ ملیۆن و ٤١٢ هەزار و ٧١٢ دەنگ بووە دووەم لە هەڵبژاردنەکان.
عەبدولناسر هیممەتی، سەرۆکی پێشووی بانکی ناوەندی ئێران و تاکە بەربژێری ریفۆرمخوازەکان پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و ٢ ملیۆن و ٤٢٧ هەزار و ٢٠١ دەنگی پێدرا. دوای ئەویش قازی زادە دێت کە ٩٩٩ هەزار و ٧١٨ دەنگی بەدەستهێناوە.