هێزە ئێرانییەکان شوانێک دەکوژن..( وێنەکە ببینە )


هێزە ئێرانییەکانی نزیک سنور شوانێکی دانیشتووی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستڕێژی گوولە دەکووژن و، تەنها لەم ساڵدا هێزەکانی ئێران ٦ هاوڵاتی مەدەنیان کووشتووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی حوزەیران، هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی "ئەسکۆڵ"ی سەر بە شاری مەریوان بە ناوی "محەمەد حسێنی (مینویی)" تەمەن ۲۳ ساڵ لە کاتی لەوەراندنی ئاژەڵەکانیدا لە نزیک سنووری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

هەروەها هاتووە " هێزەکانی بنکەی سەربازیی کانی کەوگی مەریوان بە بێ هیچ جۆرە ئاگادارکردنەوەیەکی پیشوەختە و لە مەودایەکی نزیکەوە دەسڕێژیان لەو شوانە کوردە کردووە و کوشتوویانە".

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایدەگەیەنێت" لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا و لە سەرەتای ساڵی ۲۰۲۱ تا ئیستا لانی کەم ۸ هاووڵاتیی مەدەنی  لە شارە جیاوازەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئیران کوژراون.



PM:04:19:24/06/2021