هەولێر.. دوای ساڵێک دەسەڵاتداران ئامادەنین نەخۆشخانەیەکی حکومی بگەڕێننەوە


نەخۆشخانەیەکی گەورە لە هەولێر بە پارەی نەوت بە بڕی ٤٠ ملیۆن دۆلار دروستدەکرێت، دەسەڵاتداران دەستی بەسەردا دەگرن و سەرباریهەوو فشارێکی میدیایی و پەرلەمانتاران و چالاکوانان، ئامادەنین ئەو نەخۆشخانەیە بگێڕنەوە بۆ کەرتی حوکمی و خزمەتی خەڵک بکات.

عەلی حەمە ساڵح لە راگەیاندنێکدا بە ناوی " دوای یەک ساڵ بە دواداچوون " دەڵێت دوای یەک ساڵ بەدواداچون..  دەسەڵاتداران ئامادەنین ئەو نەخۆشخانە بگێڕنەوە کە کۆمپانیایەکی نەوت  بە ٤٠ ملیۆن دۆلار دروستی کرد بۆ منداڵانی ھەولێر، ئێستا کراوە بە نەخۆشخانەی ئەھلی".

ئەو پەرلەمانتارە زانیاری ورد تر دەدات و دەڵێت " کۆمپانیای ئۆرێکس پترلیۆم لە ساڵی ٢٠١٤ ەدا دەڵێ: بڕی ٤٠ ملیۆن دۆلارم تەرخانکردوە بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی منداڵانی ھەولێر".

هەروەها هاتووە " بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆمپانیای ئۆرێكس پێترۆلیۆمە کە هی ساڵی ۲٠۱٤ە، زیاتر لە (٤٠) ملیۆن دۆلاریان داوەتە نەخۆشخانەی مناڵانی كوردستان، بەڵام ئەم نەخۆشخانە براو کرایە ئەھلی".

عەلی حەمە ساڵح ئاشکرای دەکات ، نەخۆشخانەی منداڵانی کوردستان گەورەترین پرۆژەی کۆمپانیاکەمانە کە دەکەوێتە دەوروبەری هەولێر و پێکدێت لە بینایەکی سەرەکی و دوو بینای لاوەکی، نەخۆشخانەکە دەتوانێت چارەسەری پزیشکی و نەشتەرگەری بگەیەنێت بە ژمارەیەکی زۆری دایکان و منداڵان بەو پێیەی ١٢٠ قەرەوێڵە و کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین و خەزێنەیەکی گەورەی تێدایە.لە ٢٠١٣ کۆمپانیاکەمان بڕی ٤٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری بۆ نەخۆشخانەکە تەرخان کرد و کۆمپانیا چاودێری کارەکانی نەخۆشخانەکە دەکات لە ساتی دەستپێکردن بە دروستکردنی تا ئەو کاتەی یەکەم نەخۆش وەردەگرێت کە بڕیارە لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠١٥دا بێت. 

پەرلەمانتارەکەی گۆڕان دەشڵێت " ئێستا ئەم نەخۆشخانە بەناوی Sante Life hospital   لە کارکردندایە، تیمیێکی لە پزیشک و کارمەندی تورکی سەرپەرشتی دەکات و دراوەتە کەرتی تایبەت، تەنانەت بەراورد بە نەخۆشخانە تایبەتیەکانیش گرانترین نرخی ھەیە. "
دەربارەی ئەو هەوڵانەی بۆ وەگرتنەوە دراون، عەلی حەمە ساڵح دەڵێت " لەمانگی (٨) ی پار ساڵەوە بەڕێککاری یاسایی و پێڕەوی بەدواداچون دەکەین، دۆسیەکەمان ناردە ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی لێکۆڵینەوە دروستبوو، ناردمانە داواکاری گشتی و بەدواداچون کرا..بەداخەوە ھیچ نیەتێک بۆ گەڕاندنەوەی ئەم نەخۆشخانە نیەو لە داواکاری گشتیش بەدوایداچوم! بەداخەوە بە داواکاری گشتی وتراوە: ئەم نەخۆشخانە ھەرگیز ھی حکومەت نەبوە! ".

عەلی حەمە ساڵح داوا دەکات کە وەک ئەرکی خۆی ئەنجومەنی وەزیران ئەم نەخۆشخانە بگەڕێنێتەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی..



PM:09:06:02/08/2021