پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رجه‌م نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌كانی ئاگادار‌كردەوە، گرانكردنی نرخی نان و سه‌مون به ھیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه پێدراونییه و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران ده‌گیرێته‌به‌ر".
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند " له‌سه‌ر فه‌رمانی پارێزگاری ھه‌ولێر، ئه‌مڕۆ ھه‌ینی به‌ھۆی گرانكردنی نرخی سه‌مون له نرخی دیاریكراو كه ١٠ سه‌مون به‌هه‌زار دینار جێگیركراوه، بۆ ٨ سە‌مون به‌هه‌زار دینار، دوو سه‌مونخانه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی قایمقامیه‌تی ھه‌ولێر داخران و ڕێكاری یاساییش له‌به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كانیان ده‌گیرێته‌به‌ر".
لەو راگەیاندنەدا ئاماژه به‌وه‌شكردوه، "جارێكی تر ئاگاداری سه‌رجه‌م خاوه‌نی نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه گرانكردنی نرخی نان و سه‌مون به ھیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه پێدراو نییه و خاوه‌نی هه‌ر نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌یه‌ك له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر له‌و نرخه‌ی دیاریكراوه، نرخه‌كه گرانتر بكات، شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و ڕێكاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر".
ئەوە لە کاتێکدا لە سلێمانی نرخی نان و سە‌مون گرانبووە، بەرپرسان هیچ هەڵوێستێکیان نییە.