نرخی دراوە بیانییەکان

بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٩ ی ئەیول نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی هاوشێوەیەی دوێنێیەو گۆڕانکاری ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە، هەرچی تمەنی ئێرانی و لیرەی تورکیە نرخەکانیان نزمە.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاری دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٣٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٢ هەزار و ١٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن ١٩٨ هەزارو ٩٠٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٦ هەزار و ٦٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی ٥ هەزار و ٣٦٥ دینارە.
- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٣١ هەزار دینارە. 

 

AM:10:34:29/09/2021