سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بە پێویستی دەزانێت گۆڕانکاری لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی کوردستاندا بکرێت، بەڵام لەسەر بنەمای ئەو دەنگانەی لە هەڵبژاردنی ٢٠١٨‌دا بەدەست هاتووە.
زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "گۆڕانکاری له ته‌شیکله‌ی ئێستای کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان له هه‌رێمی کوردستان بووه به ئه‌مری واقع، چونکه له ڕووی یاسایییه‌وه واده‌که‌ی به‌سه‌ر چووه، هه‌روه‌ک چۆن ئه‌م کۆمسیۆنه له ڕابردوو لەسه‌ر بنه‌مای ئیستحقاقی لایه‌نه سیاسییه‌کان دابه‌ش کرا، ئێستاش پێویسته له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌مای هه‌ڵبژاردنی ٢٠١٨ی په‌رله‌مان جارێکی دیکه کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی دروست بکرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ بیانوویه‌ک نه‌مێنێت بۆ به‌ڕێوه‌نه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له کاتی خۆیدا، پارتی‌یش به هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌و ڕووه‌وه هاوکار ده‌بێت، ئه‌مه ڕوئیای ئێمه‌یه به‌ڕوونی".
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیش دەڵێت "هیچ ده‌قێکی یاسایی نییه که ڕێگه به‌وه بدات کۆمسیۆنی ئێستا درێژه به کاره‌کانی بدات، بۆیه هه‌رچی زووه ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته یه‌کلایی بکرێته‌وه، چونکه که‌متر له ساڵێکی ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی داهاتووی په‌رله‌مانی کوردستان، ئه‌وکاتیش کۆمسیۆن پێوستی بە شه‌ش مانگ ده‌بێت تاوه‌کوو بتوانێت ته‌واوی ئاماده‌کارییه‌کانی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردن ته‌واو بکات، واته ده‌بێت تا مانگی 2 یان 3ی ساڵی داهاتوو کۆتایی به‌م پرسه هاتبێت".
زانا مه‌لا خالید ڕوونیشی کرده‌وه "هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سبه‌ی ته‌واوی فراکسیۆنه‌کان و سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان کۆ ده‌بنه‌وه.''
بڕیارە سبه‌ی فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان کۆببنه‌وه بۆ دانان و دۆزینه‌وه‌ی میکانزمێکی یاسایی له‌سه‌ر بنه‌مای ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن بۆ ئەوەی ته‌شکیله‌ی ئێستای کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی جارێکی دیکه ڕێک بخرێتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە نەوەی نوێ لە پرۆژەیەکدا لەسەر هەڵبژاردن داوا دەکات هەرێم بکرێتە چوار بازنە و کورسیەکانی کەمبکرێنەوە بۆ ١٠٧ کورسی و کۆمسیۆنیش لە دادوەی بێلایەن پێک‌بێت.