به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ یەکشەممە و سبەینێ دووشەممەی شارەکانی باشووری كوردستانی بڵاوكرده‌وه.
بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمانی زۆربەی شارەکانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ پروشکە باران لە ناوچە شاخاوییەکان، هاوکات سبەینێ دووشەممە هەورە تریشقە دروستدەبێت لەگەڵ زیادبوونى خێراى با لە کاتەکانى شەودا و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.