ئەمڕۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی
بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیان بایكۆتی دەوامیان كرد.
ئەمڕۆ سێ شەممە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی
كارەبای سلێمانی بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیان بایكۆتی دەوامیان كرد و دەستیان لە
كاركانیان هەڵگرت، فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دەڵێن،
"ئێمە ئاگادارین كە داهاتێكی زۆر هەیە و هەر داهاتی وەزارەتەكەی ئێمە بەشی زۆرێك
لە مووچەی وەزارەتەكان دەكات، بەڵام ڕۆژ لەدوای ڕۆژ مووچەكانیان دوادەكەوێت".
دەشڵێن " جگە لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت،
بەهای دۆلاریش بەرز بووەتەوە، بەڵام حكومەتی هەرێم نەیتوانیوە گۆڕانكاری لە شێوازی
دابەشكردنی مووچە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانیدا بكات"