وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت" بڕیاری بەغداد بۆ راگرتنی هەناردەکردنی بەرهە پەلەوەرییەکانی هەرێم بۆ ناوچەکانی دیکەی باشور و ناوەڕاستی عێراق زیانێکی زۆر بە خاوەن پڕۆژەکان دەگەیەنێت".
بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه" له‌سه‌ر رۆشنای ئه‌و هه‌وڵه هاوبه‌شانه‌ی كه له‌پێناوی په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵی له عێراق و هه‌رێم دراون، كه جێگای هیوای جوتیاران و خاوه‌ن پرۆژه كشتوكاڵیه‌كانی ناوخۆ و هاوڵاتیان بون، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیانه‌وه بوه كه له‌نێوان وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم و كشتوكاڵی فیدڕاڵی هه‌بون كه له‌رابردودا لێكتێگهیشتننامهیهك واژۆكراوه و چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شمان ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ژوری هه‌ماهه‌نگی هه‌ردو وه‌زاره‌ت و كردنه‌وه‌ی پێشانگای هاوبه‌شی كشتوكاڵی له هه‌ولێر".
راشیگه‌یاندووە" هه‌موو ئه‌مانه جێگای هیوای زیاتر بون بۆ دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ و ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جوتیاران و خاوه‌ن پرۆژه‌كان، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ بڕیاری رێگریكردن له به‌رهه‌می پرۆژه په‌له‌وه‌رییه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بۆ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراقه‌وه ده‌رچوه كه زه‌ره‌رێكی زۆر به‌كه‌رتی په‌له‌وه‌ر و خاوه‌ن پرۆژه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت".
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، بڕیارماندا كه به‌شداری نه‌كه‌ین له پێشانگای هه‌فته‌ی كشتوكاڵی سیانزه‌یه‌م و به‌شداریكردنی خۆمان و خاوه‌ن پرۆژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵپه‌سێرین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی دراوه و داواده‌كه‌ین، به‌زوترینكات ئه‌و بڕیاره هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه و به‌رده‌وام بین له‌كاركردن له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه هاوبه‌شه‌ی هه‌یه له‌نێوانمان بۆ په‌ره‌پێدان و پاراستنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی ناوخۆیی.