پەروەردەی کەلار رایدەگەیەنێت" سبەینێ مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت".
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگاکانی سنوری پەروەردەکەمان دەکەینەوە سبەینێ موچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو: کاتژمێر (٩:٠٠) سەردانی ژمێریاری بکەن و ئەو پارەیەی وەریشیدەگرن بۆ مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ە.