په‌یامنێرى (سپی) له هه‌ڵه‌بجه‌وه ڕایگه‌یاند" بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە چین و توێژه جیاوازه‌كانى هه‌ڵه‌بجه دژی خزمەتنەکردنی شارەکە و خزمەتنەکردنی هاوڵاتیانی سنوورەکە
به‌شداریان له مه‌راسیمى كاره‌ساتى كیمیابارانى شارەکە نه‌كرد و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا".
ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى هه‌ڵه‌بجه و به‌شێكى كه‌سوكارى قوربانیان ڕایانگه‌یاند" به‌هۆی مانه‌وه‌ی كێشه و گرفته‌كانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و تاقانه‌كان و به‌ركه‌وتوان و كه‌سوكاری ونبووانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و په‌راوێزخستنی شارەکە له رووی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه، مه‌راسیمی (٣٤)ه‌مین ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه كه له‌لایه‌ن ده‌زگا حكومییه‌كانه‌وه رێكده‌خرێت بایکۆت دەکەین".
ئەوەشیان خستەڕوو، پێمان وایە لەم مەراسیم و ساڵیادانەدا وتەی بریقەدار و بەڵێنی بێ کردار هێندەیتر دانیشتوانی شارەکە وەرس و بێزار دەکەن.
کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە جەختیان لەوەشکردەوە، خۆمان یادی شەهیدەکانمان دەکەینەوە و خودی پارێزگاری هەڵەبجەشمان لەو هەڵوێستەمان ئاگادارکردووەتەوە.