میكانیزمێك بۆ چارەسەری قەرزی كۆمپانیاكانی گەشت و گوزار دەدۆزرێتەوە


دەستەی گەشت و گوزار و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بڕیاریان داوە چارەسەرێك بۆ قەرزی كۆمپانیاكانی گەشت و گوزار بدۆزنەوە.

ئەم بڕیارەی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم و وەزارەتی بازرگانی لە میانەی كۆبوونەوەی ئەمەل جەلال، سەرۆكی دەستەی گەشت و گوزار و بەڕێوبەری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هات.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی هەرێم، چەند بڕیارێك دراون، ئەوانیش (هەماهەنگی بەردەوام بێت لە نێوان هەردولا بۆ كارئاسانی و هاندانی كۆمپانیاكانی گەشتوگوزار لە پێناو بوژاندنەوەی كەرتی تایبەت لە هەرێمی كوردستان).

هەروەها (میكانزمێك بدۆزرێتەوە بۆ بەخشین یان كەمكردنەوەی رسوماتی كۆمپانیاكانی گەشتوگوزار كە مۆڵەتی كاركردنیان لە بواری گەشتوگوزاریدا بەسەر چوە وەیان مۆڵەتیان نییە وەیان ئەوانەی دەیانەوێ كۆمپانیاكانیان پاكتاو بكەن، لیژنەیەك پێكبهێندرێت لەلایەن دەستەی گشتی گەشتوگوزار بە ئەندامێتی نوێنەرێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بەمەبەستی ئامادەكردنی رەشنوسی رێنماییەكی تایبەت بە كەرتی گەشتوگوزار لە ھەرێمی كوردستان).



PM:11:09:21/04/2022