بەهۆی هێرشێکی چەکدانی داعش لە چیای قەرەچوغ پێشمەرگەیەك برینداربوو

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" شەوی رابردوو چەكدارانی داعش پەلاماری سەنگەرێكی هێزی پێشمەرگەیان داو لە باكوری رۆژهەڵاتی چیای قەرەچوغ و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەك برینداربوو". 

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، شەوی ڕابردوو لە سنوری میحوەری شەشی هێزی پێشمەرگە، چەكدارانی داعش پەلاماری سەنگەرێکی لیوای (١٨)ی پیادەیان داوە لە خاڵی دارە بزمارە، لە باکوری رۆژهەڵاتی چیای قەرەچوغ، هێزەکانی پێشمەرگە بەرپەرچی ئەو پەلامارەی تیرۆریستانیان داوەتەوە و لەناوچەکە دوریان خستونەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەئەنجامی ئەو بەرپەرچدانەوەیەدا، پێشمەرگەیەک برینداربووە و لەئێستادا، چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت و دۆخی تەندروستی باشە.


AM:10:04:06/05/2022