به‌ڕێوه‌به‌رێتی ته‌ندروستی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان
بڵاویکردەوە، به‌هۆی ره‌شه‌باوه دیواری یاریگای ده‌ربه‌ندیخان به‌سه‌ر شۆفێرێكی
ماتۆڕسكیل روخا و به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شیه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار له
سلێمانی كرا.
ئەمڕۆ شەممە ٧ی ئایار، به‌ڕێوه‌به‌رێتی ته‌ندروستی
قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ، هاوڵاتیه‌كی
ته‌مه‌ن ٣٢ساڵ له‌كاتی تێپه‌ڕبونی به‌ماتۆڕ به‌ته‌نیشت دیواری یاریگای ده‌ربه‌ندیخان
له‌گه‌ڕه‌كی زمناكۆ به‌هۆی به‌هێزی ڕه‌شه‌باوه دیواره‌كه ده‌ڕوخێت به‌سه‌ریداو
به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی
گشتی شه‌هید تۆفیق چاره‌سه‌ری پێویست و سه‌ره‌تایی بۆ كرا، له‌به‌ر سه‌ختی برینه‌كه‌شی
بۆ چارەسەری زیاتر به ئه‌مبوڵانس ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار كرا له‌سلێمانی .