لەشەنگال تەرمی داعشەکان لەبەردەم سەنگەرەکانی پێشمەرگە کەوتووە

چەکدارەکانی داعش لەگوندێکی نزیک شەنگال هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، لەئەنجامی شەڕێکی قورسدا، داعشەکان دەشکێن و تەرمی چەند چەکدارێكیان لەشوێنی شەڕەکە جێدەهێڵن.
سەرچاوەیەک لەهێزی پێشمەرگە بە سپی میدیای راگەیاند کە ئەمرۆ نزیکەی ١٥ چەکداری داعش هێرشیان کردۆتە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە گوندی شلۆی نزیک شنگال، پێشمەرگە لێیان هاتۆتە دەست لە ئەنجامدا ژمارەیەک لەو چەکدارانە کوژراون و ئەوانی تر هەڵهاتوون.
بەپێی سەرچاوەکەی سپی چەکدارەکانی داعش تەرمی کوژراوەکانیان لەمەیدانی شەرەکە جێدەهێڵن، دواتر هێزێکی تری داعش بەدەم شەڕەکەوە دێت بەمەبەستی بردنەوەی تەرمەکان، پێشمەرگە لەوانیش دێتە دەست و ئەوانیش هەڵدێن.
لەو شەڕەدا زیانەکانی پێشمەرگە برینداربوونی ٤ پێشمەرگەی زێرەڤانی بوو.



PM:09:28:27/07/2014