100 هەزار دەنگی پێویستە
تا ئێستا 36 هەزار كەس دەنگیان بە راپرسیەكەی كۆشكی سپی داوە بۆ سەربەخۆیی كوردستان
راپرسییه‌كی كۆشكی سپی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له 23-7 ه‌وه ده‌ستی پێكردووه و تا 22-8-2014 مۆڵه‌ت هه‌یه بۆ ده‌نگدان، تا ئێستا 36450 كه‌س ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له راپرسییه‌كی كۆشكی سپی داوه.
هه‌رچی رێژه‌ی ده‌نگدان له‌م راپرسییه زیاتر بێ، فشاره‌كان بۆ سه‌ر كۆشكی سپی بۆ پشتگیری كردن یان بێده‌نگ بوون له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان زیاتر ده‌بێ.
بە پێی زانیارییەكان، دەبێت 22/8/2014، رێژەی دەنگدان لەسەر سەربەخۆیی كورد بگاتە 100 هەزار دەنگ و سەرەتا ئەوەی دەیەوێت دەنگ بدات.
سەرەتا ئیمزا دەنێرێت و پاش كرانەوەی لینكەكە، لە سەرەوە و لە شوێنی (first name) ناوی یەكەم و لە خانەی خوارەوە لە شوێنی (last name) ناوی دووەم، ئینجا ئیمەیل دەنووسیت و لە نێو (Zip Code) كۆدی شارەكەت بنووسە، كە كۆدی كەركووك 36000، دهۆك 42000، هەولێر 44000، سلێمانی و هەڵەبجە 46000
لە خوار ئەوەوە چوار گۆشەیەكی بچووك هەیە نیشانەی راست لە نێوی دابنێ (واتە كلیكی بكە) و پاشان بڕۆ سەر شوێنی واژو SIGN NOW و كلیك بكە، پاش چەند خولەكێك ئیمەیلەكەت بكەوە و نامەیەكت بۆ هاتووە، ئەوە گرەنتی گەییشتنی دەنگەكەتە.
بۆ زانین، دوای كلیك كردنی یەكەم لەسەر واژۆكەت، دەبێ بچیتە نێو ئیمەیڵەكەت و ئەو نامەیەی بۆت دێت، پەسەندی بكەیت.
ئەمە لینكی سایتەكەیە
https://petitions.whitehouse.gov/petition/support-kurdish-independence/wk7K9SSp
PM:05:58:29/07/2014