تەرمی هاوڵاتییەک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دۆزرایەوە

ئەمڕۆ لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاری سلێمانی تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە، لە ئێستاشدا ته‌رمەکەی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی داد کراوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ تەرمی هاوڵاتییەک بەرامبەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاری سلێمانی دۆزرایەوە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت کەسەکە کوردە یاخود نا، جگە لەوەش ناسنامەی ئاشکرا نیە و ناو و تەمەنی لە ئێستادا نەزانراوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و تەرمی هاوڵاتییەکە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی گوازراوەتەوە.


PM:01:36:06/06/2022