یەكەم هەنگاو بۆ هەرزانكردنی بەنزین دەستی پێكرد


دوو ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەولێر و یەك ملیۆن لیتریش بۆ دهۆك تەرخانكران و رێوشوێنەكانی بە بازاڕكردنی دەستپێكرد.
 
كەناڵی كوردستان24ی نزیك لە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە "دوای ئەوەی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپارد چارەسەری كێشەی سووتەمەنی بكەن، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیار درا سێ ملیۆن لیتر بەنزین بخرێتە بازاڕەوە، دوو ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەولێر و یەك ملیۆن لیتریش بۆ دهۆك تەرخانكران و رێوشوێنەكانی بە بازاڕكردنی دەستپێكرد".

پیشتر جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەكەن لەماوەی 72 كاتژمێردا نرخی بەنزین روو لە دابەزین بكات، دوای ئەوەی حكومەت بریاریدا پاڵپشتی دارایی بۆ چارەسەركردنی كێشەكە دابین بكات.  




PM:09:52:15/06/2022