"لە بەرنامەماندا نییە پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران دەستپێبکەینەوە"

ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی راژەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئێستا لە بەرنامەیاندا نییە پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران دەستپێبکەنەوە".

سیراج بارزانی لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا وتی "ئێستا لە پلانیاندا نییە کە پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکەنەوە، بەڵام لە ئەگەری داواکاریی حکومەت لەسەر ئاستی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران ناچارن پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکەنەوە. "

باسی ئەوەشیکرد، دەکرێت فەرمانبەرێک بەپێی پێویستی لە وەزارەتێکەوە بۆ وەزارەتێکی دیکە بگوازرێتەوە  ئەگەر فەرمانبەرەکەش رازی نەبوو دەتوانێت سکاڵا بکات

ئەوەش لە کاتێکدایە کە ناوبراو پێشتر ڕایگەیاند بوو "ژمارەى فەرمانبەران بەپێی پێداویستى راستەقینەى فەرمانگەکان دەبێت بەئامانجى کەمکردنەوەى خەرجى و زیادکردنى داهات".   

سیراج بارزانى جەختیکردەوە هەر فەرمانبەرێک ئەو پڕۆسەیە بیگرێتەوە بەراوێژ بۆ فەرمانگەیەکى دیکە دەگوازرێتەوە.

دەشڵێت "مەبەست لەو کارەدا ئەوەیە کە بتوانن بەشێوەى ساڵانە دەرگاى دامەرزاندن بکەنەوە بەشێوەیەک کە بارگرانى دروستنەکات. 



PM:02:43:28/07/2022