نرخی عومرە دابەزی


بەهۆی دروستبوونی كێبڕكێ لە نێوان كۆمپانیاكانی عومرە، لە ئێستادا نرخی عومرە دابەزیوە و كەمترین نرخ كە 650 بۆ 700 دۆلارە.  

نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ڕایگەیاندووە "دوای ئەوەی كێبركێ لە نێوان كۆمپانیاكان دروستبوو، هاوكات گرێبەست بۆ سەروی 160 كۆمپانیا و نووسینگەی حەج و عومرە كرا، لە ئێستادا نرخی عومرە بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە و نرخەكان لە بەرژەوەندی هاوڵاتییانە."   

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، "كێبڕكێ وایكردووە نرخ لەسەر هاووڵاتی كەم بێتەوە، ئێستا هەرزانترین نرخی عومرە بە 650 تا 700 دۆلارە، پێشتر ئەو نرخە زۆر بوو، لەسەر هاووڵاتی پارەیەكی زیاتر دەكەوت، نرخەكان بەپێی خزمەتگوزاری و شوێنی مانەوە گۆڕانكارییان بەسەر دێت و جیاوازن."   

نیاز نەقشبەندی وتویەتی "كەمكردنەوەی نرخەكان پەوەندی بە كۆمپانیاكان هەیە، ئێمە نرخ دیاری ناكەین، تەنیا چاودێر دەبین بەسەر كۆمپانیاكان بەپێی یاسا و مەرج و رێنوێنییەكان، ئەوان خۆیان دەتوانن كیِبڕكێ بكەن بۆ زیاتر راكێشانی خەڵك بەلای خۆیان و نرخیش كەم بكەنەوە."  

  



PM:06:05:21/10/2022