بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ماڵپەڕی (سپی) كەوتووە، كەمێك پێش ئێستا شەڕە تەقە لە نێوان دوو بنەماڵە لە شارۆچكەی خەباتی هەولێر ڕوویدا، لە ئێستاشدا شەڕەتەقەکە بەردەوامە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەهۆی بەردەوامی تەقەکردنەکانەوە هێشتا دیار نیە قوربانی لەم ڕووداوە هەیە یان نا.