شەپۆلێکی بەھێزی تەرزە و بارانبارین روو لە هەرێم دەکات


پسپۆری بواری کەشناسی، ئاراز جەبار پێشبینی دەکات شەپۆلێکی بەھێزی تەرزە و بارانبارین روو لە هەرێم دەکات.

ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کاریگەری سەرەتای ھاتنی بارستە ھەوایەکی شێداری دەریای سوور بەزۆری ئاسمانی ناوچەکە گۆراوە بۆ ھەوری تەواو و، لە کاتەکانی ئێستادا شەپۆلێکی بەھێزی تەرزە و بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی باکوری رۆژئاوای سعودیە و ئوردنی گرتووە لەھەندێ ناوچەدا لافاو دروستبووە و تەرزەی قەبارە گەورەش باریوە لەکاتەکانی نیوەرۆدا بەپێی کات باشوری رۆژئاوای عێراق دەگرێتەوە و لەکاتەکانی ئێوارەشدا ناوچەکانی ناوەراست و رۆژھەڵاتی سوریا بەشێوەیەکی چالاک دەگرێت کە خۆی لە ھەورە بروسکە بەھێز و تەرزە بارانی بەخوڕدا ئەبینێتەوە".

ئەو پسپۆرە پێشبینی دەکات "ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان کاتەکانی شەو بۆ درەنگی شەو بارانبارین بەشێوەیەکی پچر پچر دەستپێدەکات کە چالاکی خێرای با لەگەلدا ئەبێت و سبەی چوارشەمەش ٣٠/١١ کاریگەری ئەم دۆخە ناسەقامگیریە زیاد ئەبێت بەرێژەی جیاواز باران لەناوچەکاندا ئەبارێت لەگەڵ چالاکبوونی ھەورەتریشقە و بارینی لێزمە باران و تەرزە کە لە زانیاریەکانی پێشتردا باسمان کرد سنوری پارێزگای دھۆک و ناوچە شاخاویەکانی رێژەیەکی زیاتر بارانبارینی ئەبێت". 



PM:12:23:29/11/2022