سەرچاوەیەکی ئاگادار لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی (سپی میدیا)ی ڕاگەیاند" کاتژمێر (٢:٠٠) شەوی ڕابردوو وەستا حەسەن ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی سلێمانی جەڵتەی دڵ لێیدا".
وتیشی" لە ئێستادا وەستا حەسەن لە نەخۆشخانەی فاروقی شاری سلێمانییە و لە ژێر ئامێردایە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە".
وەستا حەسەن ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە و بەرپرسی پێشووی ئاسایشی گشتی پارێزگای سلێمانی بووە و لە ماوەکانی ڕابردووشدا چەند جارێک تووشی جەڵتەی دڵ بووە.